Draw Media

" ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان فەرامۆشبكرێت"

" ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان فەرامۆشبكرێت"

2018-06-02 10:38:42


(درەو میدیا):
"لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتدا ئەنجامی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسی لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان فەرامۆش بكرێت" ئەمە نوێترین پێشنیازە لە ناوەندی سیاسی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردوەتەوە، لەناوەندی سیاسی عێراقدا جموجوڵێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.
بەپێی قسەی رۆژنامەكە، ژمارەیەك لایەنی سیاسی (ناوی لایەنەكانی ئاشكرانەكردووە)، پێشنازێكیان خستوەتەڕوو و داوا دەكەن بۆ خۆدەربازكردن لە كێشەی ئەنجامی هەڵبژاردن و گومانەكانی ساختەكاری، لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتدا بەشێوەیەكی گشتی مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردن نەكرێت، بەتایبەتیش هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان.
پێشنیازەكە داوا دەكات حكومەتێكی یەكێتی نیشتیمانی لە عێراق پێكبهێنرێت كە هەموو لایەنەكان تێدا بەشداربن بەبێ گوێدانە ژمارەی دەنگ و كورسییەكانیان لەناو پەرلەمان، ئەمەش لەڕێگەی چارەسەركردنی ناوخۆیی كێشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و لەنێوان لایەنە سوننەكاندا.
سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە، رەشنوسی پێشنیازە نوێیەكە كۆپیكردنی ئەو میكانیزمانەیە كە حكومەتەكانی پێشتری عێراقیان لەسەر دروستكراوە، بەڵام ئەم پێشنیازە لەلای موقتەدا سەدر وەكو سەرۆكی كوتلەی براوەی یەكەم پێشنیازێكی قبوڵكراو نییە بەوپێیەی ئەو بانگەشە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات دەكات.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand