داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە
2022-06-04 09:00:35
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ( ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینار بووە، مانگی ئایاری رابردوو هەرێم (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو بەرمیلێك نەوتی بە (100) دۆلار فرۆشتووە كۆی داهاتەكەی (ترلیۆنێك و 859 ملیار) دینار بووە، (818 ملیار) دیناری بۆ حكومەت ماوەتەوە.
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی ئایار = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئایار (112.73) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (100.73) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل X (100.73) دۆلار = (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار و 900) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار و 900) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار X (56%) = (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 41 ملیار و 221 ملیۆن و 834 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار X (44%) = (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار X (1450) دینار= (818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار.
کۆی داهات لە مانگی ئایار 2022 (دینار)
• (818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 213 ملیار و 602 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار