Draw Media

بەرەی توركمانی: بڕیارەكەی فوئاد مەعسوم بەلایەندار وەسف دەكەن 

بەرەی توركمانی: بڕیارەكەی فوئاد مەعسوم بەلایەندار وەسف دەكەن 

2018-06-02 08:38:47


درەو میدیا
ماوەی 20 رۆژە توركمانەكانی كەركوك دژ به ‌ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەو شارە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "بڕیارەكەی دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لایەندراە و، بۆیە لە خۆپیشاندانەكانی كەركوك بەردەوام دەبین تا ئەنجامەكە بەدەست دەژمێردرێتەوە".
لە لێدوانێكی بۆ (درەو میدیا) ئایدن مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی بڕیاری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بە نایاسایی وەسفكردن و رەتكردنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی "دەبووایە دكتۆر فوئاد مەعسومی سەرۆك كۆمار بێ لایەنی خۆی بپاراستایه، بۆیە‌ زۆر ئاساییە بەوهۆكارە ئێستا گلەیی زۆر لە ناوەندی عێراقی لەنێو كورد و توركمان و عەرەبیش دروست بووە و تێبینی زۆریان لەسەر ئەو بڕیارە هەیه، بۆیە‌ بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لایەندراره بۆ ئەنجامی خۆپیشاندانەكان".
‌سەبارەت بە بەردەوامی فشار و خۆپیشاندانی توركمانەكانی كەركوك لە ‌ماوەی 20 رۆژی‌ دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار،  ئایدن مەعروف وتی "دوای تیپەڕبوون سێ هەفتەش توركمانەكانی كەركوك بەردەوامن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بەردەوامیش دەبین، چونكە تائێستا دۆسیەكە چارەسەرنەكراوە كە داوایەكی زۆر سادەمان هەیە و دەڵێین هەڵبژاردنی كەركوك كە بە بەرنامەی ئەلیكترۆنی كراوە و ژمێردراوە بە دەست هەژمار بكرێتەوه".
ئەو بەرپرسەی بەرەی توركمانی پێی وابوو "هەندێ لایەن فشاریان دروست كردووە بۆ مەبەست و ئامانجی سیاسی، ئەمەش وایكردووە پێكهاتەكان نەتنوانن بە ئیرادەی خۆیان سیاسەتی خۆیان پیادە بكەن، لەبەر ئەوە ئێمە لەگەڵ بڕیارەكەی سەرۆك كۆمار نین و ئەوە كاریگەری خراپی دروست كردووە لەسەر رەوشەكه".

فشاری سیاسی ئێمە بەردەوام دەبێت كە مەدەنی و دبلۆماسییە بە تایبەت لە كەركوك كە تائیستا خۆپیشاندان لەوێ بەردەوامە. فشاری سیسای و دبلۆماسیش لە بەغداد بەردەوام دەبێت بۆئەوەی كۆمسیۆن.
بەڵام كۆمسیۆن نەیتوانی بێ لایەنی بپیارێزێت و كەوتە ژێر كاریگەری حیزبە گەورەكان لە عێراق.
لێرە خەڵك ئەپرسێت و گومانی هەیە. ئەوە 4 شاڵە خاوەن دەسەڵات ئەوەندە گرفت و كێشەیەی دروست كردووە متمانەی خەڵكی نەبووە، باشە مەنتقییە دووبارە ئەمانە خەڵك دەنگ بداتە ئەمانە؟
لە عێراق نەتواندرا بەشێوەیەكی دیموكراسی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و لە بەرژەوەندی حیزبە گەورەكان تەواو بوو
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand