سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەبەرهێنانی سلێمانی موڵكێكی گرانبەها دەداتە كۆمپانیایەكی ئەهلی

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2022

وەبەرهێنانی سلێمانی موڵكێكی گرانبەها دەداتە كۆمپانیایەكی ئەهلی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
دەستەی وەبەرهێنان، بەرەزامەندی شارەوانی سلێمانی زەویەكی گرانبەها كە لە شوێنێكی ستراتیژی سلێمانیە دەداتە كۆمپانیایەك و لەبری پرۆژەی وەبەرهێنان نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەسەر درووست دەكات، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە هەوڵی راگرتنی پرۆژەكەدایە. 
لەنزیك گردی زەرگەتە و لەبەردەم پەیمانگای  پەروەردەی وەرزشی و كۆلیجی سەلاحەدینی  ئەهلی موڵكێكی دوو دۆنمی كە بەهاكەی بەزیاتر لە (15 ملیۆن) دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەلایەن وەبەرهێنانی سلێمانیەوە بەرەزامەندی شارەوانی سلێمانی دەدرێتە كۆمپانیایەك و لە بری وەبەرهێنان نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەسەر درووست دەكات.
 پرۆژەكە پەرژینی بۆكراوەو لە ئێستادا شۆفل و حەفارە كاری تێدا دەكات، لەبەردەمی پرۆژەكە بە تابلۆیەك نوسراوە:
حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، دەستەی وەبەرهێنان.
ناوی پرۆژەكە: پرۆِژەی نەخۆشخانەی ئەهلی باشوور
كۆمپانیای جێبەجێكار: سەنگی سیا 
ماوەی پرۆژە: 3 ساڵ
ژمارەی مۆڵەت:  1097 
 بە پێی بەدواداچوونی (درەو) پرۆژەكە بە پارەیەكی رەمزی دراوە بە چەند كەسێك و دواتر فرۆشراوەتەوەو ئێستا پرۆژەی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەسەر جێبەجێ دەكرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی زۆر لەسەر ئەو پرۆژەیە شارەوانی سلێمانی لە هەوڵی راگرتنی پرۆژەكەدایە.  

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
پێش 21 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 23 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم