"غایبەكانی دیداری یەكێتی"
2022-05-28 19:40:22
درەو:
سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بەشداری دیداری یەكێتی نەبوون.
لە دیداری ئەمڕۆی یەكێتیدا بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی وەكو سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناسێندرا، سەرباری ئەوەی لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی باسی لە كۆكردنەوەی هەموو ئەو كەسانەكرد كە نیگەرانبوون، بەڵام بەشێك لە مەكتەب سیاسی و سەركردایەتییەكانی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد.
، بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) لەلایەن رێكخەرانی دیدارەكەوە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی بانگهێشتی فەرمی كرابوون و لە شاری سلێمانیش بوون بەڵام بەشداری دیداری یەكێتیان نەكرد.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی بەهۆی نەخۆشیەوە نەیانتوانی بەشداربن.
بەڵام سەرجەم ئەندامانی تری ئەنجومەنی باڵا سەرەرای بانگشهێتكردن بەشدار نەبوون:
• جەعفەر شێخ مستەفا
• حاكم قادر حەمەجان
• عومەر فەتاح
• ئەرسەلان باییز
• عەدنان موفتی
• مەلا بەختیار
• دلێر سەید مەجید
ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بەشدارنەبوون:
* د. فوئاد مەعسوم
* د. عومەر شێخ موس
* هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا، مەحمود سەنگاوی، حامید حاجی غالی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، یەكێتی بەشداری دیداری یەكێتی نەبوون.
* رەهبەر سەید برایم، سەردار هەركی، ئاراس شێخ جەنگی (وادەی سڕكردنەكەی كۆتاییهاتووە)، رێواز فایەق ( بەهۆی پرسەوە) بەشداری دیداری یەكێتی نەبوون.