Draw Media

كۆسرەت رەسوڵ جێگە بۆ بەرزانی ئەحمەد كوردە دەكاتەوە

كۆسرەت رەسوڵ جێگە بۆ بەرزانی ئەحمەد كوردە دەكاتەوە

2018-06-01 14:52:55


(درەو میدیا):
بەپێی نوسراوێك كە ئیمزای كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بەسەرەوەیە بریادراوە بە دانانی بەرزان ئەحمەد كوردە بە لێپرسراوی بۆردی لاوان و خوێندكاران و ( NGO ) كان لە شوێنی ( جوان ئیحسان) سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق، نوسراوەكە ئەوەشی خستوەتەروو كە بڕیارەكە لە رۆژی دەرچونیەوە كاری پێدەكرێت كە لە 21/5/2018 دەرچووە. 
دانانی بەرزان ئەحمەد كوردە لە شوێنی جوان ئیحسان لە كاتێكدایە كە پێشتر بڵاوكرایەوە كە بەرپرسە نزیكەكانی د. بەرهەم ساڵح لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە، كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریداوە بە گۆڕینی (بەرزان ئەحمەد كوردە لە لێپرسیراوی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی و دانانی سیروان كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی و گۆڕینی جەمیل هەورامی بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی بە هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی و گۆڕینی محەمەد عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی بە سامان گەرمیانی.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand