داهاتی نەوتی هەرێم بەرێژەی (42%) زیادیكردووە
2022-05-21 19:07:58
شیكاری: درەو
داهاتی گشتی نەوتی هەرێم لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بەڕێژەی (42%) زیادی کردووە بەراورد بە چوار مانگی یەکەمی (2021). بەجۆرێک داهاتەکە لە (2 ملیار و 536 ملیۆن) دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ (4 ملیار و 341 ملیۆن) دۆلار.
بەهان شێوە، ئەو داهاتەشی دوای لێدەکردنی خەرجییەکان گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم بە ڕێژەی (42%) زیادی کردووە بەراورد بە چوار مانگی یەکەمی (2021). بەجۆرێک داهاتی گەڕاوە لە (1 ملیار و 142 ملیۆن) دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ(1 ملیار و 970 ملیۆن) دۆلار.
یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە (1ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی ساڵی 2021
بەپێی ئەو ئامارانەی ڕێکخراوی دیلۆیت بۆ وردبینی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بڕی (50 ملیۆن و 644 هەزار و 230) بەرمیل نەوتی تەنها بە بۆری لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە (دوای پاککردنەوەو لێدەرکردنی خڵتەو خەوش و ئاو لەو نەوتەی هەناردە کراوە)، هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیاکە ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (50) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
واتە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (2 ملیار و 536 ملیۆن و 358 هەزار و 78) دۆلار، بەڵام بە تێکڕا (54.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (1 ملیار و 394 ملیۆن و 149 هەزار و 925) دۆلار، بەم پێیەش (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (1 ملیار و 142 ملیۆن و 208 هەزار و 154) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2021
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە حکومەتی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی (2021) بڕی (12 ملیۆن و 273 هەزار و 995) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (43.45) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (54.77) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (11.32) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (533 ملیۆن و 268 هەزار و 261) دۆلار، بە تێکڕا زیاتر لە (48%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (257 ملیۆن و 21 هەزار و 772) دۆلار، واتە نزیکەی (52%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (276 ملیۆن و 246 هەزار و 489) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی شوباتی 2021
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێم لە مانگی شوباتی (2021) بڕی (12 ملیۆن و 152 هەزار و 497) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (50) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی زیاتر لە (62) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (12) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (608 ملیۆن و 815 هەزار و 795) دۆلار، بە تێکڕا زیاتر لە (55%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (355 ملیۆن و 303 هەزار و 819) دۆلار، واتە نزیکەی (45%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (273 ملیۆن و 511 هەزار و 976) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی ئازاری 2021
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازاری (2021) بڕی (13 ملیۆن و 18 هەزار و 30) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (53) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی زیاتر لە (65) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (12) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (691 ملیۆن و 244 هەزار و 375) دۆلار، بە تێکڕا زیاتر لە (57.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (398 ملیۆن و 252 هەزار و 151) دۆلار، واتە نزیکەی (42.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (292 ملیۆن و 992 هەزار و 223) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی نیسانی 2021
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازاری (2021) بڕی (13 ملیۆن و 199 هەزار و 708) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (53) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی زیاتر لە (64) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (11) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (703 ملیۆن و 29 هەزار و 648) دۆلار، بە تێکڕا زیاتر لە (57.4%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (403 ملیۆن و 572 هەزار و 182) دۆلار، واتە نزیکەی (42.6%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (299 ملیۆن و 457 هەزار و 466) دۆلار.
دووەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە (11ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی ساڵی 2022
بەپێی ئەو ئامارانەی لای درەو میدیایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (49 ملیۆن و 56 هەزار) بەرمیل نەوتی تەنها بە بۆری لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (88) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
واتە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (4 ملیار و 341 ملیۆن و 348 هەزار و 280) دۆلار، بەهەمان پێوەری داتاکانی ساڵی (2021)ی کۆمپانیای دیلۆیت بە تێکڕا (54.6%)ی داهات چووە بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت، ئەگەر هەمان ئەو بڕەش لە خەرجی بۆ مانگەکانی ساڵی (2022) بە پێوەر وەربگرین، ئەوا بڕی خەرجییەکە بریتییە لە (2 ملیار و 370 ملیۆن و 376 هەزار و 161) دۆلار، بەم پێیەش (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (1 ملیار و 970 ملیۆن و 972 هەزار و 119) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022
بەپێی زانیارییەکانی درەو حکومەتی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.51) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (86.51) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (11) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (971 ملیۆن و 58 هەزار و 600) دۆلار، بە تێکڕا (54.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە (بەهان پێوەری ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت بۆ ساڵی (2021)) کە بڕەکەی بریتی دەبێت لە (530 ملیۆن و 197 هەزار و 996) دۆلار، (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (440 ملیۆن و 860 هەزار و 604) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022
بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (11 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی خەمڵاندنەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (86.13) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی زیاتر لە (97.13) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (11) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (981 ملیۆن و 882 هەزار) دۆلار، بە تێکڕا (54.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (536 ملیۆن و 107 هەزار و 572) دۆلار، واتە (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (445 ملیۆن و 774 هەزار و 428) دۆلار.
3. هات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی زانیارییەکانی درەو حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (11 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (100.88) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (117.70) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە نزیکەی (17) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (1 ملیار و 127 ملیۆن و 838 هەزار و 400) دۆلار، بە تێکڕا (54.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (614 ملیۆن و 799 هەزار و 766) دۆلار، واتە (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (512 ملیۆن و 38 هەزار و 634) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە مانگی نیسانی 2022
باڵپشت بە زانیارییەکان حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (92.58) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی بەتێکڕا (104.58) دۆلار بووە، واتە حکومەتی هەرێم لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (12) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە بەراورد بە نرخە جیهانییەکە.
بەم پێیەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە بڕی (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار و 280) دۆلار، بە تێکڕا زیاتر لە (54.6%)ی ئەو داهاتە چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بڕەکەی بریتییە لە (615 ملیۆن و 799 هەزار و 766) دۆلار، واتە بەتێکڕا (45.4%)ی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە دەکاتە بڕی (572 ملیۆن و 298 هەزار و 453) دۆلار.
سێیەم: بەراوردکردنی داهات و خەرجی و بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە (1ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی لە ساڵانی 2021 و 2022
1. بەراوردی بڕی نەوتی هەناردەکراو
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بڕی (50 ملیۆن و 644 هەزار و 230) بەرمیل نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕەکە دابەزیوە بۆ (49 ملیۆن و 56 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشراو.
واتە هەناردەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بڕی (1 ملیۆن 588 هەزار و 230) بەرمیل کەمی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (1)).
چارتی ژمارە (1)
2. بەراوردی نرخی نەوتی فرۆشراوی هەرێم
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (49.98) دۆلار فرۆشتووە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (88.78) دۆلار فرۆشراوە.
بەم پێیەش هەر بەرملێکی نەوتی هەرێم بڕی (38.8) دۆلار بەهاکەی زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (2)).
چارتی ژمارە (2)
3. بەراوردی داهاتی گشتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە بەهای (2 ملیار و 536 ملیۆن و 358 هەزار و 78) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕەی داهاتەکە بەڕێژەی (42%)بەرزبۆتەوە، بەجۆرێک کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو گەیشتووە بە (4 ملیار و 341 ملیۆن و 348 هەزار 280) دۆلار.
واتە هەناردەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم بەبەهای (1 ملیار و 804 ملیۆن 990 هەزار و 202) دۆلار زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (3)).
چارتی ژمارە (3)
4. بەراوردی سافی داهاتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە بڕی (1 ملیار و 142 ملیۆن و 208 هەزار و 154) دۆلاری لە فرۆشی نەوتی هەرێمەوە بۆ گەڕاوەتەوە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕەی داهاتەکە بەڕێژەی (42%)بەرزبۆتەوە، بەجۆرێک سافی داهاتی نەوتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بریتی بووە لە (1 ملیار و 970 ملیۆن و 972 هەزار 119) دۆلار.
واتە سافی داهاتی نەوتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە (828 ملیۆن 763 هەزار و 965) دۆلار زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (4)).
چارتی ژمارە (4)
5. بەراوردی خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم
بە گوێرەی داتاکانی دیلۆیت (وەک لە خشتەی ژمارە (1)) دا هاتبوو، کۆی خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021)دا گەیشتبوو بە بڕی (1 ملیار و 394 ملیۆن و 149 هەزار و 925) دۆلاری ئەمریکی.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕی بڕی خەرجییەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە زۆر بەرز بووەتەوەو گەیشتووە بە بڕی (2 ملیار و 370 ملیۆن و 376 هەزار 161) دۆلار.
واتە خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی (41%) و بەبەهای (976 ملیۆن 226 هەزار و 236) دۆلار زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (5)).
چارتی ژمارە (5)
سەرچاوەکان؛
1. راپۆرتی دیلۆیت، بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی کانوونی دووەمی 2021 تاکو 31ی ئازاری 2021؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202021/KRG%20Q1%202021%20Report%20on%20OIl%20and%20Gas%20review.pdf
2. راپۆرتی دیلۆیت، بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی 1ی نیسانی 2021 تاکو 30ی حوزەیران 2021؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202021/KRG%20Q2%202021%20Report%20on%20OIl%20and%20Gas%20review.pdf
3. درەو میدیا، زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10123
4. درەو میدیا، حكومەت: داهاتی نەوت (ملیارێك و 128 ملیۆن) دۆلار بووە؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10104
5. ئەنوەر کەریم، داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230