سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

(82 ملیار) دیناری داهاتی سلێمانی خرایەسەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی 

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئایار 2022

(82 ملیار) دیناری داهاتی سلێمانی خرایەسەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
لە بانكی (ئاشتی)ی سلێمانییەوە بڕی (82 ملیارو 560 ملیۆن) دیناری داهاتی سلێمانی خرایە سەر ژمارە بانكیی وەزارەتی دارایی لە بانكی (منارە)ی هەولێر، ئەمە بۆ موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانە.
ئەمڕۆ بەنوسراوێك ئەم بڕە پارەیە خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە بانكی منارە. 
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی بانكیی لە بانكی  (ئاشتی)ی سلێمانی‌و بانكی (منارە) لە هەولێر هەیە، بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی پێویستە لە داهاتی ناوخۆی هەولێر مانگانە (109 ملیارو 440 ملیۆن) دینار بۆ موچە تەرخانبكرێت، لە سلێمانیش بڕی (82 ملیارو 560 ملیۆن) دیناری مانگانە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا