سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو وەڵامی فوئاد مەعسوم دەدەنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2018

گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو وەڵامی فوئاد مەعسوم دەدەنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هەر سێ‌ فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی و یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەیاننامەیەك وەڵامی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق دەدەنەوە و رایدەگەیەنن كە بە گوێرەی دەستور پێویستە سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستوربێت و پەرۆشبێت بۆ پاراستن و بەرگری لێكردنی، بەڵام ئێستا دەستوەردەداتە چەند پرسێك كە لە دەرەوەی دەسەڵاتە دەستورییەكانییەتی و خۆی دەخاتە سەنگەری بەرگریكردن لە ساختەكاران.
ئەو سێ‌ فراكسیۆنە دەڵێن:" دەمانەوێت ئاماژە بە مادەی 67ی جەستور بكەین كە ئاماژە بۆئەوە دەكات سەرۆك كۆماری سیبموڵی یەكێتی وڵاتە و شەونخونی دەكات بۆ پاراستنی دەستور و یەكگرتوویی عێراق، هەروەها مادەی 68ی دەستور دەڵێت سەرۆك كۆمار پێویستە پاك و دادپەروەر بێت، نازانیت بۆچی گەڕاندنەوەی ماف و جێبەجێكردنی یاسا و هەوڵدان بۆ دادپەروەریی و پاراستی دەنگی دەنگدەران و دەنگی شەقام و لێپرسینەوە لە ساختەكاران پێشێلكردنی دەستورە، یان بەرگریكردن لێیان و شاردنەوەیان پێشێلكاریی دەستورە؟".
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا ئەو سێ‌ فراكسیۆنە رایدەگەیەنن كە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار دەستور لە مادەی 73 دا دیاریكردون، و هیچ مافێكی نەداوەتێ‌ دەستوەربداتە كاری دەسەڵاتی یاسادانان، كە باڵاترین دەسەڵاتە لە عێراقدا، هەروەها لەبیری چووە كە پۆستەكەی لە رێگەی پەرلەمانەوە وەرگرتووە و سیستمی عێراق پەرلەمانییە، هەروەها مادەی 102ی دەستور باس لەوەدەكات كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ملكەچی چاودێری و سەرپەرشتی پەرلەمانە و پەرلەمان چاودێری كارەكانی دەكات و سەرپەرشتی دەكات و كۆمسیۆن لەلایەن پەرلەمانەوە پێكدەهێنرێت و ئەوەش مافی ئەوە دەداتە پەرلەمان یاسای كۆمسیۆن هەمواربكاتەوە لەكاتێكدا كە ئەو هەموارە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت."
لە كۆتایی بەیاننامەكەشیاندا رایدەگەینن:" لەم سۆنگەیەشەوە لەبەر بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، داوا لە سەرۆك كۆمار دەكەین رێز لە دەستور و دەسەڵاتەكانی تر بگرێت و بێ‌ لایەن بێت لە هەڵوێستەكانیدا و واز لە لایەنگری و بەرگریكردن بهێنێت لە گەندەڵكاران و ساختەكاران و سەرۆكی هەموو عێراق بێت نەك حزبەكەی یان لایەنێكی سیاسی دیاریكراو."


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 45 خولەک

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 12 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 21 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە