کازمی لە ماوەی دوو ساڵی کابینەکەیدا بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە؟

Draw Media

2022-05-08 15:25:44



درەو:


ڕۆژنامەی "ئەلعالەم ئەجەدید"ی عەرەبی سێیەمین "ڕاپۆرتی ئاماری" خۆی سەبارەت بە بەڵێنەکانی "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران عێراق" کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتووە بڵاو دەکاتەوە.
دوو ڕاپۆرتی پێشووی ماڵپەڕەکە کە لە لایەن بەشی "میتەر" ەوە ئامادەکراوە، یەکێکیان لە سالی 2020 و بە بۆنەی (100) هەمین ڕۆژی دەستبەکاربوونی حکومەتی کازمی لەلایەن ڕۆژنامەکەوە بڵاوکراوەتەوە و دواتر ڕاپۆرتێکی تری بە بۆنەی یەک ساڵەی دەستبەکاربوونی کابینەکە بڵاوکردەوەو تێیدا ئامارێکی تەواوی دەربارەی ئەو بەڵێنانە خستە ڕوو کە مستەفا کازمی بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو.
ئێستاش ڕۆژنامەکە سێیەمین ڕاپۆرتی ئاماری خۆی لە بارەی بەڵێنەکانی دوای دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کابینەکەی کازمیدا بڵاوکردووەوەتەوە.
بەپێی ئاماری ڕۆژنامەکە کە (44) بەڵێنی کازمی تۆمارکردووە کە پەیوەستن بە (سیاسەت و ئاسایش و ئابووری و تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی تر)، لە دەرەنجامی ڕاپسییەکەیاندا کابینەکەی کازمی تاڕادەیەکی زۆر سەرکەتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، وردەکارییەکەی لەم گرافیکانەی خوارەوەدا ڕوون دەبێتەوە؛

مستەفا كازمی لەماوەی دوو ساڵی كابینەكەیدا چەندێك لە بەڵێنەكانی جێبەجێكردووە؟

🔹دۆسیەی ئاساییش: 25%ی جێبەجێكردووە

🔹دۆسیەی ئابوری: 7%ی جێبەجێكردووە

🔹دۆسیەی تەندروستی: 25% جێبەجێكردووە

🔹بەڵێنەكانی گشتیەكان: 0%ی جێبەجێبكردووە

🔹دۆسیەی سیاسی: 22%ی جێبەجێكردووە

🔹دۆسیەی خزمەتگوزاری: 25%ی جێبەجێكردووە


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand