داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022
2022-05-07 08:42:59
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی نیسان = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی (2022)دا بڕی (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی نیسان (104.58) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (92.58) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل X (92.58) دۆلار = (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار و 280) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار و 280) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 827 ملیار و 825 ملیۆن و 456 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار و 280) دۆلار X (56%) = (705 ملیۆن و 918 هەزارو 797) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (705 ملیۆن و 918 هەزارو 797) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 23 ملیار و 582 ملیۆن و 255 هەزار و 360) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار و 280) دۆلار X (44%) = (554 ملیۆن و 650 هەزارو 483) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (554 ملیۆن و 650 هەزارو 483) دۆلار X (1450) دینار= (804 ملیار و 243 ملیۆن و 200 هەزار و 640) دینار.
کۆی داهات لە مانگی نیسان 2022 (دینار)
• (804 ملیار و 243 ملیۆن و 200 هەزار و 640) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (999 ملیار و 743 ملیۆن و 200 هەزار و 640) دینار