تارق حەرب: پەرلەمانی ئێستا ئەتوانێت ئەم هەڵبژاردنە هەڵبوەشێنێتەوە
2018-05-31 09:03:32
(درەو میدیا):
بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی دەنگەكانی دەرەوەی وڵات و ژماردنەوەی دەنگەكان، گفتوگۆی زۆری دروستكردووە، تارق حەرب شارەزای دیاری یاسای دەستوری و یاساكان لە عیراق ، لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت " بڕیاردان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەی عیراق پێویستە بەیاسا بێت نەك بە بڕیار، لەبەرئەوەی دەستوری عێراقی ئەو حاڵەتانەی دیاریكردووە كە تێیدا بڕیار دەردەكرێت، وە هەموو حاڵەتەكانی تر پێویستی بەدەرچونی یاسا هەیە، هەروەك هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە یاسایە، چونكە هەڵبژاردن لە دەرەوه(دەرەوەی عیراق) بەیاسا كراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێویستی بەیاسایە، واتە دەبێت لەهەمان پلەی یاسا بێت، یاسا بە یاسا هەڵدەوەشێتەوە نەك بەبڕیار، بۆیە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو نیە(كافی نیە)، بەتایبەت سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی دەرەوەی عیراق، چونكە مافی دەنگدان یەكێكە لەو مافانەی كە دەستوری عیراقی زامنی كردووە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.
جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەست، پێویستی بە یاسا نیە، بڕیار بەسە
بەڵام تارق حەرب پێی وایە جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست تەنها پێویستی بە بڕیارەو یاسای پێویست نیە، دەڵێت " جیاكردنەوەی ئەژماركردنی دەنگەكان ، پێویستی بەیاسا نیە، بڕیار بەسە، پێویستە لەسەر كۆمسیۆن جێ بەجێی بكات ،چونكە ئەوە هەروەك دەوترێت لە مافەكان نیە ،بەڵكو دادپەروەری لەنێوان كاندیدەكان بەدیدەهێنێت، پەیوەندی بە زیادكردنی دەنگی كەسێك وە كەمكردنی دەنگی كەسێكی تر نیە، بۆیە پێویستە لەسەر كۆمسیۆن جێ بەجێی بكات هەرچەندە كۆمسیۆن ڕایگەیاند كە هەڵدەستێت بەجێ بەجێ كردنی ئەو بڕیارە. "
هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەی عێراق پێویستی بە یاسایە نەك بڕیار
تارق حەرب دەڵێت پەرلەمان دەتوانێت یاسایەك دەربكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەڵبژاردنەو دەڵێت: " پەرلەمانی ئێستا بە دەنگی(٢٠١) پەرلەمانتاری دەتوانێت یاسایەكی نوێ دەربكات، بۆ هەڵوشاندنەوەی ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا و دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان لەعیراق بەڵام بۆ دۆخی ئێستا لە عێراق قورسە"