داهاتی گومرگی دەروازە سنورییەكان
2022-04-29 12:15:19
درەو:
كۆی داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ( ترلیۆنێك و 691 ملیار) دینارە داهاتی ئیبراهیم خەلیل (48%)ی كۆی داهاتی گومرگی هەرێم پێكدەهێنێت كە (807) ملیار دینارە لە كاتێكدا بە باشماخ و پەروێزخان (460) ملیار دینارە.
كۆی داهاتی گومرگی سنوری هەولێر و دهۆك لە ساڵی 2021دا : ترلیۆنێك و 149 ملیار دیناربووە بەرێژەی 68%
كۆی داهاتی گومرگی سنوری سلێمانی لە ساڵی 2021دا : 541 ملیار و 526 ملیۆن دیناربووە 32%
بە پێی خشتەیەكی بەڕێوەبەرێتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان داهاتی گومرگی دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 (ترلیۆنێك و 961 ملیار) دیناربووە
زۆرترین داهات داهاتی ئیبراهیم خەلیل بووە كە لە كۆی ساڵەكەدا: 807 ملیارو 756 ملیۆن دینار بووە، بە تێكڕا مانگانە (67) ملیار دیناربووە داهاتی، بەرزترین داهاتی مانگانە لە مانگی ئازاردا بووە كە (71) ملیار دیناربووە، نمترین ئاستی داهاتیش ماگی شوبات بووە كە (61 ملیار) دینار بووە.
دوای ئیبراهیم خەلیل داهاتی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەرزترین بووە كۆی ساڵەكەدا: 292 ملیار دینار بووە، بە تێكڕا مانگانە (24) ملیار دیناربووە داهاتی، بەرزترین داهاتی مانگانە لە مانگی ئەیلولدا بووە كە (32) ملیار دیناربووە، نمترین ئاستی داهاتیش ماگی شوبات بووە كە (13 ملیار) دینار بووە.
دواتر پەروێزخان بەرزترین داهاتی هەبووە كە كۆی ساڵەكەدا: 239 ملیارو 638 ملیۆن دینار بووە، بە تێكڕا مانگانە (20) ملیار دیناربووە داهاتی، بەرزترین داهاتی مانگانە لە مانگی كانونی یەكەم بووە كە (29) ملیار دیناربووە، نمترین ئاستی داهاتیش مانگی بووە بووە كە (13 ملیار) دینار بووە.
دواتر باشماخ بووە كۆی داهاتی ساڵەكەدا: 225 ملیارو 987 ملیۆن دینار بووە، بە تێكڕا مانگانە داهاتی (19) ملیار دیناربووە ، بەرزترین داهاتی مانگانە لە مانگی شوبات بووە كە (22) ملیار دیناربووە، نمترین ئاستی داهاتیش مانگی كانونی یەكەم بووە كە (13 ملیار) دینار بووە.
تەنها داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل كە (807) ملیار دینار بووە دوو ئەوەندەی داهاتی باشماخ و بەروێزخانە كە (460) ملیار دینارە.
داهاتی گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ساڵی 2021: (21) ملیار دینار بووە، لەكاتێكدا داهاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ساڵی 2021: (8) ملیار دینار بووە.
كۆی داهاتی گومرگی سنوری هەولێر و دهۆك لە ساڵی 2021دا : ترلیۆنێك و 149 ملیار و 504 ملیۆن دیناربووە بەرێژەی 68%
كۆی داهاتی گومرگی سنوری سلێمانی لە ساڵاَی 2021دا : 541 ملیار و 526 ملیۆن دیناربووە 32%