Draw Media

"چۆن خەرجی موچەی موچەخۆرانی سلێمانی دابین دەكرێت"

"چۆن خەرجی موچەی موچەخۆرانی سلێمانی دابین دەكرێت"

2022-04-26 21:15:21



درەو:
- داهاتی نەوتی مانگی ئازار: ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار
- داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت: 551 ملیۆن دۆلار   

- داهاتی نەوت بۆ خەرجی كۆمپانیاكان: 577ملیۆن دۆلار 

- داهاتی نەوت بۆ موچە: 366 ملیۆن بۆ موچە  66%
- داهاتی نەوت بۆ خەرجی: 185 ملیۆن دۆلار 34%
- داهاتی نەوت و پارەی بەغداد بۆ موچەی سلێمانی: 193 ملیۆن دۆلار 
- سلێمانی دەبێت مانگانە : 48 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ تەرخان بكات بۆ موچە 
- موچەی موچەخۆرانی سلێمانی مانگانە پێویستی بە: 248 ملیۆن دۆلارە نزیكەی (365) ملیار دینار

- كۆی موچەی مانگانەی موچەخۆرانی كوردستان: 893 ملیار  دیناری پێویستە
- موچەی مانگانەی موچەخۆرانی سلێمان: 365 ملیار دیناری پێویستە
- حكومەت مانگانە بۆ سلێمانی: 287 ملیار دینار  بۆ موچە دەنرێت 
- كورتهێنان بۆ موچەی سلێمانی: 78 ملیار دینارە لەداهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە 
- مانگانە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی: (15) ملیار دینار دەنێردرێت بۆ دامەزراوە نیشتمانیەكان لە هەولێر 
- مانگانە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی: (7) ملیار دینار دەدرێت بە دەرماڵەی خوێندكاران و مامۆستایانی وانەبێژ.
-  بە داهاتی ناوخۆ و نەوت بە ئاسانی خەرجی موچە دابیندەكرێت، بەڵام حكومەت كۆنترۆڵی داهاتی لەدەستداوە و داهاتی ناوخۆ لەكاتی خۆیدا ناگەڕێتەوە بانكەكان و ناشەفافی زۆر لە داهاتی نەوت و ناوخۆدایە و بەشێك لەو داهاتانە دیارنامێنن، بۆیە داهاتی ناوخۆ چەند زیاد بكات و نرخی نەوت چەند بەرزتر بێتەوە كێشەی موچە چارەسەر نابێت 


- داهاتی مانگی ئازاری حكومەتی هەرێم:
- داهاتی نەوت: 551 ملیۆن دۆلار واتا (810) ملیار دینار
- پارەی بەغداد: 200 ملیار دینار
- داهاتی ناوخۆ: 370 ملیار دینار
- پارەی هاوپەیمانان: 27 ملیار دینار
- كۆی گشتی: ترلیۆنێك و 407 ملیار دینار
- كۆی موچە: 893 ملیار دینار
- پارەی ماوە: 514 ملیار دینار ( زیاد لە موچە) 
- پارەی بەغدادی لێدەربكرێت: 314 ملیار دینار زیادەیە لە موچە ( ئەگەر بیانوویان 200 ملیارەكە تەرخانكراوە بۆ موچەی مانگی شوبات) 
   
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand