Draw Media

مانگانە (18) ملیار دیناری داھاتی سلێمانی بۆ هەولێر دەنێردرێت

مانگانە (18) ملیار دیناری داھاتی سلێمانی بۆ هەولێر دەنێردرێت

2022-04-24 16:06:03


 (درەو):
مانگانە لە داھاتی سلێمانی (75) ملیار دینار بۆ تەمویلی موچە تەرخاندەكرێت، (18) ملیار دیناریش دەنێرێت بۆ هەولێر بۆ خەرجی دامەزراوە نیشتمانییەکان و (7) ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران و مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت.
سەرچاوەیەك لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا كۆی ئەو داهاتانەی بۆ موچە تەرخانكراوە بەمشێوەیە بوو:
مانگی یەك: 75 ملیارو 521 ملیۆن دینار
مانگی دوو: 75 ملیارو 680 ملیۆن دینار
مانگی سێ: 78 ملیار و 260 ملیۆن دینار
سەرباری ئەمە، بەگوێرەی قسەی سەرچاوەکە، تەمویلی سلێمانی بۆ بانكی منارە لە هەولێر تایبەت بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ هەرسێ مانگی (یەك، دوو، سێ) بڕی (54 ملیارو 558 ملیۆن) دینار بووە، واتا مانگانە نزیكەی (18 ملیار) دینار لە سلێمانییەوە رەوانەی ھەولێر دەکرێت.
لەپاڵ ئەم خەرجیانەدا، مانگانە (7 ملیار) دینار بۆ خەرجی دەرماڵەی خوێندكاران و مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان دەکرێت.
واتە مانگانە خەرجی موچەو ئەو پارەیەی لەسەر داھاتی سلێمانی بۆ ھەولێر دەنێردرێت بڕەکەی نزیکەی (100 ملیار) دینارە، ئەمە جگە لە خەرجی كۆمپانیاكانی خاشاك، دەرمان، خواردنی زیندانیان، كە زۆربەیان راگیراون. 
ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمانتاران باسلەوە دەکەن، داھاتی سلێمانی ناگەڕێتەوەو بانكەكان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای یەكێتی و دەبرێن، ئەمەش بووەتە هۆی نەمانی نەختینەی دارایی لە بانكەكاندا 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand