سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كەركوك: رێگری دەكرێت لە گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

كەركوك: رێگری دەكرێت لە گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
"خۆپیشاندەرانی كەركوك رێگری دەكەن لە گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ بەغداد" ئەمە قسەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقە.
لە بەیاننامەیەكدا ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆفێسی هەڵبژاردنەكانیان لە كەركوك ئاگاداركردووە سندوقەكانی دەنگدان لە ناوچە جیاوازەكانی كەركوك رەوانەی بەغداد بكرێت.
سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەكرد، ئیدارەی ئۆفێسی كەركوكی كۆمسیۆن داوای لێبوردنی كردووە لە ناردنی سندوقەكان بۆ بەغداد، چونكە ژمارەیەك گروپ كە سەربە چەند لایەنێكی سیاسین دەستیان بەسەر سندوقەكاندا گرتووە.
باسی لەوەشكرد، بەپێی نوسراوی دەزگای دژە تیرۆری سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی تایبەت، سەختە بتوانرێت سندوقەكانی دەنگدانی كەركوك بگوزرێتەوە.
كەركوك یەكێكە لەو پارێزگایانەی كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا نیگەرانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تێیدا دروستبووە، توركمان و عەرەبەكان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمەتبار دەكەن بە ساختەكاری.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە