سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواردەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواردەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە نائاساییەكەی دەستپێكردەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
بە گوێرەی بەیاننامەیەك كە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردوەتەوە، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان جەختیكردوەتەوە كە پەرلەمانی مافی خۆیەتی دانیشتنی نائاسایی بكات بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەخشراون، ئاماژەیبەوەشدا كە دانیشتنە نائاساییە بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵەكانییەتی.
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یاسا بۆ پرۆژە یاسای هەمواری سێییەكی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژمارە 45ی ساڵی 2013 كرا كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەكراوە بە رەچاوكردنی ئەو پێشێلكارییە یاسایی و تەكنیكییانەی لە پرۆژەی هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایاری 2018 رویانداوە و بۆ پارێزگاریكردنیش لە پرۆسەی دیموكراتی كە گەرەنتی متمانەبوون بە خاوێنی هەڵبژاردنەكان و دادپەروەریی بكات و بۆئەوەی كۆمسیۆن بتوانێت دەنگەكان بەدەستی جیابكاتەەوە ئەژماریان بكات.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بەكرایەوەیی بهێڵدرێتەوە و رۆژی شەممەی داهاتوو 2ی حوەزیران دەستپێبكاتەوە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 17 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە