سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بێرل پترلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 نیسان 2021

بێرل پترلیۆم 151 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
لەمساڵدا كۆمپانیای (بێرل پترلیۆم هاوپشكی كۆمپانیای دانەغاز)  بڕی (151 ملیۆن) دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌و هێشتا بڕی (42 ملیۆن) دۆلار قەرزی لای حكومەتەوە‌و چاوەڕوانە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو پارەیە وەربگرێتەوە. 
كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا كۆمپانیای (بێل پترلیۆم) لە فرۆشی غازی شلی هەرێمی كوردستان بڕی (151 ملیۆن) دۆلاری وەرگرتووە. 
كۆمپانیای داناغاز رێژەی 35%ی پشكی كۆمپانیای (بێرل پترلیۆم)ی هەیە، لەو بڕە پارەیەی كە (بێرل پترلیۆم) ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، بڕی (53 ملیۆن) دۆلاری بۆ داناغاز بووە. 
داناغاز دەڵێ: حكومەتی هەرێم شایستە داراییەكانیان بەشێوەیەكی تەواوەتی‌و لەكاتی خۆیدا دەدات. 
بەمدواییە (بێرل پترلیۆم) بڕی (24 ملیۆن‌و 600 هەزار) دۆلار قەرزی پێشتری لە حكومەتی هەرێم وەرگرتوەتەوە، لەم پارەیە بڕی (8 ملیۆن‌و 600 هەزار) دۆلاری بۆ داناغاز بووە.
سەرباری ئەمە، هێشتا كۆمپانیای (بێرل پترلیۆم) بڕی (42 ملیۆن) دۆلار قەرزی لای حكومەتی هەرێمە، لەم بڕەش داناغاز (14 هەزار‌و 800 هەزار) دۆلاری بەردەكەوێت.
داناغاز پێشبینی دەكات لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، حكومەتی هەرێمی قەرزەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە. 

بەرهەمهێنانی غاز زیادی كردووە
بەگوێرەی بەیاننامەی (داناغاز)، بەهۆی ئەو پەرەپێدانەی كە لە چارەكی كۆتایی ساڵی 2020دا لە وێستگەی (كۆرمۆر) لەناوچەی قادر كەرەم كراوە، لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داناغاز ئاستی وەبەرهێنانی غازی لەو كێڵگەیە بەرێژەی 12% بەرزكردوەتەوە. 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
پێش 16 کاتژمێر

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
پێش 21 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان