سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەسعود حەیدەر: پەیوەندی بەهیچ حزبێكەوە ناكەم 

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2018

مەسعود حەیدەر: پەیوەندی بەهیچ حزبێكەوە ناكەم 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دوای ئەوەی درەومیدیا وەك یەكەم میدیا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانی بڵاوكردەوە، لە روونكردەوەیەكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی مەسعود حەیدەر رایدەگەیەنێت: كە روبەرووی تەشهیر و ناوزڕاندن بوتەوە و لە هەمانكاتدا بەبێلایەنی دەمێنێتەوە و پەیوەندەی بە هیچ حزبێكەوە ناكات.
بە دەستلەكاركێشانەوەی مەسعود حەیدەر ژمارەی ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆ 7 ئەندامان كەم دەبێتەوە لەبەر ئەوەی پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان د. تاڤگە محەمەدی لە ئەندامێتی فراکسیۆنەکەی دوورخستەوە.
دەقی روونكردنەوەكەی مەسعود حەیدەر:


روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی..

هاونیشتمانیانی بەریز

وەکو چۆن لە چوار ساڵی رابردوو بێ بنەما زۆرترین جنێو تەشھیرو تەخوین ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانیەکانمان و دوور لە ھەموو بەھاو ئاکارێک و لەلایەن گروپێکی دیارەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەم کە ئەمە مافێکی سەرەتایی ھەموو مرۆڤێکە، دیسان ھەمان گروپ بەھەمان ئاکار و بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن، تا ئەو رادەی ھەوڵی زەوتکردنی ئازادی ھەڵبژاردنی بێ لایەنیشمان ئەدەن. ھەم وەکو خانەوادە وەھەم لەسەر ئاستی کەسی ھەمیشە خەباتمان کردوە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان و لەبەری حەق و گەل بووینەو دەبین و دوای دەستلەکارکێشانەوەم #بێ_لایەن_دەمێنم ، پەیوەندی بە ھیچ حزب و لایەنێکەوە ناکەم.

مەسعود حەیدەر
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
٢٠١٨/٤/١٧
بغداد

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی