سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پەروەردەی سلێمانی: هەر مامۆستایەك دەوام نەكات لە مووچەكەی دەبڕین

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 نیسان 2018

پەروەردەی سلێمانی: هەر مامۆستایەك دەوام نەكات لە مووچەكەی دەبڕین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەوامی خوێندنگەكان ئاسایی بوەتەوە و بایكۆت نەماوە و هەوڵدەدەن ئەو ماوەیەشی فەوتاوە لە هاویندا قەرەبوو بكرێتەوە.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی:" سەرجەم ئەو گروپ و رێكخراوانەی پشتیوانیان لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكرد، ناڕەزایەتییەكانیان هەڵپەساردووە و ئێمەش وەك پەروەردە مافی خۆمان هەر مامۆستایەك دەوام نەكاتەوە  ئیجرائاتی لەگەڵدا بكەین و هەر مامۆستایەكیش دەوام نەكات بە نەهاتوو دادەنرێت و لە مووچەكەی دەبڕدرێت."
  ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 2ی ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی رایگەیاند دۆخی پەروەردە لە مەترسیدایە و تا حەفتەی ئایندە دەرگای قوتابخانەكان نەكرێنەوە پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا دەفەوتێت، بۆیە  تكای لە مامۆستایان كرد دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە و كۆتایی بە خۆپیشاندانی مامۆستایان بهێنرێت چەندینجاریش جەختیان لەوە كردوۆتەوە كە بەهۆی دەوامەوە هیچ مامۆستایەك سزا نادرێت.
هاوكات بەپێی گشتاندنێكی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات، پشوی‌ ڕۆژانی‌ شەممەی رۆژانی شەمەی لەسنوری‌ پەروەردەكانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی هەڵوەشێندرایەوە و دەڵێت هەفتانە شەش رۆژ دەوامبكرێت و رۆژانە شەش وانە بوترێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”