سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

پێچانەوەی خێمەكان و پاشەكشەی حیزبەكان لەناو خۆپیشاندەران 

بڵاوکراوەتەوە لە: 3 نیسان 2018

پێچانەوەی خێمەكان و پاشەكشەی حیزبەكان لەناو خۆپیشاندەران 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: درەو 
هێدی هێدی حیزبەكان قاچیان لەناو خۆپیشاندەران دەبەنە دەرەوە، بەڵام لە ترسی شەقام و دەنگدەرانیان ناتوانن بە روونی داوای كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەكان بكەن و كە بەشێكی زۆری لایەنگرانیان لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندەراندان، پێیان وایە خۆپیشاندانەكان وەزیفەی خۆی تەواوكردووە و حیزبەكانیش مەسجی خۆیان گەیاندوەتە دەسەڵات، بۆیە دەزانن ئەگەر خۆپیشاندەران كۆتایی پێنەهێنن، دەسەڵات هێز بەكار دەهێنێـت بۆ كۆتایی پێهێنیانیان.
لە دوو سێ رۆژی رابردوودا بەشێك لە حیزبەكان هەوڵی زۆریاندا بۆ پێچانەوەی خێمەكان و كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان، بەڵام سەركەوتوو نەبوون بە رازیکردنی خۆپیشاندەران بە كۆتایی بایكۆت و خۆپیشاندانەكان، بەڵام لانی كەم سەركەوتووبون لە هەڵگرتنی خێمەی خۆپیشاندەران، ئێستا شەقام بەدەست خۆپیشاندەری توڕە و پڕ قینەوەیە، كە ئامادە نین شەقام چۆڵ بكەن و كاتی خۆپیشاندانەكانیش بە كاتێكی زێڕین دەزانن بۆ ملدانی حیزب و دەسەڵات بە داواكانیان لەبەرئەوەی پێش وادەی هەڵبژاردنە و پێیان وایە ئێستا داواكانیان جێبەجێنەكرێت، ئەستەمە لەدوای هەڵبژاردن فشارەكانیان جێبگرێ و  بگاتە گوێی بەرپرسان.
ئێستا حكومەت دەیەوێت سەرەداوی كۆتاییپێهێنانی خۆپیشاندانەكان بدۆزێتەوە، كە پێی وایە لە ژێر خێمەكانی بەردەم مەحكەمەی سلێمانیدایە، بۆیە وەك هەنگاوی یەكەم بە فشارەكانی لە رێگەی ئیدارەی سلێمانیەوە لەسەر سەرپەرشتیارانی مامۆستایانی ناڕازی و حیزبەكان، مامۆستایانی رازی كرد بە پێچانەوەی خێمەكان، كە رەنگە لە هەنگاوی دووەمدا بیانەوێت بە هێزی ئەمنی كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن، كە سەرەداوی بەكارهێنانی هێزیش لەبەردەم نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانیەوە دەستیپێكرد و هێزیان بەكارهێنا بۆ كۆتایی پێهێنانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و یەكەم هێرش و توندوتیژی هێزەكانیش بە هێرشكردنە سەر ( بێستون فەتاح ) كارمەندی تەندروستی دەستیپێکرد.
ئێستا حیزبەكانی وەك سەرەتای خۆپیشاندانەكان بە دەنگی بەرز هاواری پشتیوانی خۆپیشاندانەكان ناكەن، ئێستا هێزەكان دەیانەوێت خۆیان بەدووربگرن لە خاوەندارێتی خۆپیشاندانەكان كە پێشتر هەریەكە و كێبەركێی دەكرد بۆ خاوەندارێتی خۆپیشاندانەكان و كردبویانە مەیدانی بانگەشەی كاندیدەكانیان.
رەنگە خۆدوورگرتنی حیزبەكان و پاشەكشەی لەسەرخۆیان لەناو خۆپیشاندانەكانەوە، سەرەتای هەستكردنبێت بە فشار و هەوڵی كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەكان لەرێگەی هێزەوە.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات