ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆن، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە 20/10/2024، ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی هەردوو لایەنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ) پێکەوە لەسەر ئاستی هەردوو پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە)؛
🔹 لە کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە: 411,068 کەس بە ڕێژەی 27% دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە، و 1,085,084 کەس بە ڕێژەی 73% دەنگیان پێنەداون.
🔹 لە کۆی گشتی ئەوانەی کارتی دەنگدان (بایۆمەتری)یان نوێکردبووەوەو مافی بەشدارییان هەبووە: 411,068 کەس بە ڕێژەی 36% دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە، و 736,257 کەس بە ڕێژەی 64% دەنگیان پێنەداون.
یەکەم: مافی دەنگدان و نوێکردنەوەی کارتەکانی دەنگدان
پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 لەسەر ئاستی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، لەگەڵ ئەوانەی کارتی دەنگدان (بایۆمەتری)یان نوێکردبووەوە و مافی بەشدارییان هەبوو، داتاکانی بەم شێوەیە بوون؛
1. کۆی گشتیی دەنگدەران: ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مافی دەنگدانیان هەبووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 2024/10/20، بریتی بووە لە 1,496,152 کەس.
2. خاوەن کارتی بایۆمەتری (ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردبووەوە): لە کۆی گشتیی دەنگدەران، 1,147,325 کەس (بە ڕێژەی 77%) خاوەنی کارتی بایۆمەتری نوێ بوون و مافی بەشدارییان هەبووە؛ کە 1,087,073 کەسیان لە سلێمانی و 60,252 کەسیان لە هەڵەبجە بوون.
دووەم: ژمارە و ڕێژەی ئەوانەی دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە و ئەوانەی دەنگیان پێنەداون
کۆی دەنگەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ لە هەردوو پارێزگاکە بریتییە لە (411,068 دەنگ، کە پێکهاتووە لە 269,889 دەنگی یەکێتی و 141,179 دەنگی نەوەی نوێ):
1. بەراورد بە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە
سلێمانی و هەڵەبجە (کۆی گشتی): 411,068 کەس بە ڕێژەی 27% دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە، و 1,085,084 کەس بە ڕێژەی 73% دەنگیان پێنەداون.
2. بەراورد بە ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردبووەوەو مافی بەشدارییان هەبوو
سلێمانی و هەڵەبجە (کۆی گشتی): 411,068 کەس بە ڕێژەی 36% دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە، و 736,257 کەس بە ڕێژەی 64% دەنگیان پێنەداون.
خشتەو گرافیک

(تێبینی: ژمارەی ئەوانەی دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ نەداوە، هەموو ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، یان دەنگەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، یان بەشدارییان لە دەنگداندا نەکردووە).
راپۆرتی پەیوەندیدار
https://drawmedia.net/report/19504-parti-43-dengi-zoni-zerdw-ieketi-24-dengi-zoni-sewzi-heie