شیكاری: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆن، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە 20/10/2024، ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی پارتی لەسەر ئاستی هەردوو پارێزگای (هەولێر و دهۆک)؛
🔹 لە کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە: 749,938 کەس بە ڕێژەی 33% دەنگیان بە پارتی داوە، و 1,543,270 کەس بە ڕێژەی 67% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
🔹 لە کۆی گشتی ئەوانەی کارتی دەنگدان (بایۆمەتری)یان نوێکردبووەوە: 749,938 کەس بە ڕێژەی 43% دەنگیان بە پارتی داوە، و 996,715 کەس بە ڕێژەی 57% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
یەکەم: مافی دەنگدان و نوێکردنەوەی کارتەکانی دەنگدان
پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، لەگەڵ ئەوانەی کارتی دەنگدان (بایۆمەتری)یان نوێکردبووەوە، داتاکانی بەم شێوەیە بوونە؛
1. کۆی گشتیی دەنگدەران: ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک مافی دەنگدانیان هەبووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 2024/10/20، بریتی بووە لە 2,293,208 کەس (1,366,462 کەس لە هەولێر و 926,746 کەس لە دهۆک).
2. خاوەن کارتی بایۆمەتری (ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردبووەوە): لە کۆی گشتیی دەنگدەران، 1,746,653 کەس (ڕێژەی 76%) خاوەنی کارتی بایۆمەتری نوێ بوون و مافی بەشدارییان هەبووە؛ کە 1,022,906 کەسیان لە هەولێر و 723,747 کەسیان لە دهۆک بوون.
دووەم؛ ژمارە و ڕێژەی ئەوانەی دەنگیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان داوە و ئەوانەی دەنگیان پێنەداوە:
1. بەراورد بە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە
· هەولێر و دهۆک (کۆی گشتی): 749,938 کەس بە ڕێژەی 33% دەنگیان بە پارتی داوە، و 1,543,270 کەس بە ڕێژەی 67% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
· پارێزگای دهۆک: 402,152 کەس بە ڕێژەی 43% دەنگیان بە پارتی داوە، و 524,594 کەس بە ڕێژەی 57% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
· پارێزگای هەولێر: 347,786 کەس بە ڕێژەی 25% دەنگیان بە پارتی داوە، و 1,018,676 کەس بە ڕێژەی 75% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
2. بەراورد بە ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردبووەوە
· هەولێر و دهۆک (کۆی گشتی): 749,938 کەس بە ڕێژەی 43% دەنگیان بە پارتی داوە، و 996,715 کەس بە ڕێژەی 57% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
· پارێزگای دهۆک: 402,152 کەس بە ڕێژەی 56% دەنگیان بە پارتی داوە، و 321,595 کەس بە ڕێژەی 44% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
· پارێزگای هەولێر: 347,786 کەس بە ڕێژەی 34% دەنگیان بە پارتی داوە، و 675,120 کەس بە ڕێژەی 66% دەنگیان بە پارتی نەداوە.
خشتەو گرافیک

(تێبینی: ژمارەی ئەوانەی دەنگیان بە پارتی نەداوە، هەموو ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، یان دەنگەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، یان بەشدارییان لە دەنگداندا نەکردووە).
راپۆرتی پەیوەندیدار
https://drawmedia.net/report/19504-parti-43-dengi-zoni-zerdw-ieketi-24-dengi-zoni-sewzi-heie