سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە 

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی لە (17) ملیار دینارەوە بۆنزیكەی (8) ملیار دینار كەمیكردووە واتا بەڕێژەی (49%) كەمیكردووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2026

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
  درەو:

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی  11/14  - 2026/11/20: ( 8 ملیار و 694 ملیۆن)دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە بووەو 15%ی چەك بووە 

داهاتی هەفتەی رابردووتری سنوری سلێمانی 11/7  - 2026/1/13: ( 17 ملیار و  120 ملیۆن)دینار بووە .

واتا داهات لە (17 ملیار و  120 ملیۆن) دینارەوە بۆ ( 8 ملیار و 694 ملیۆن)دینار كەمیكردووە بەرێژەی (49%)

كۆی داهاتی مانگی (11) تشرینی دووەم تا ئێستا 11/20 بڕی (38) ملیار دینارە 

 

- كۆی داهاتی تشرینی یەكەم  سنوری سلێمانی (68 ملیار و 633 ملیۆن) دینار بووە

- كۆی داهاتی ئەیلولی  سنوری سلێمانی (69 ملیار و 369 ملیۆن) دینار بووە

- كۆی داهاتی ئابی  سنوری سلێمانی (57 ملیار و 475 ملیۆن) دینار بووە

- كۆی داهاتی تەمووزی  سنوری سلێمانی (55 ملیار و 406 ملیۆن) دینار بووە

- كۆی داهاتی حوزەیرانی   سنوری سلێمانی (43 ملیار و 512ملیۆن) دینار بووە

-   كۆی داهاتی ئایاری سنوری سلێمانی (51 ملیار و 667ملیۆن) دینار بووە 

-      كۆی داهاتی نیسان  سنوری سلێمانی (43 ملیار و 405 ملیۆن) دینار بووە 

-      كۆی داهاتی مانگی ئازاری سنوری سلێمانی (43 ملیار و 927 ملیۆن) دینار بووە

-      كۆی داهاتی مانگی شوباتی سنوری سلێمانی (68 ملیار و 313 ملیۆن) دینار بووە

-      كۆی داهاتی مانگی كانونی دووەمی سنوری سلێمانی (52 ملیار و 336 ملیۆن) دینار بووە

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا