ئاخر بە چی مەسرور بارزانی سەرسام بم؟

Draw Media

2021-10-20 19:27:57



   ئاسۆ حاجی

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە وەرگرتنی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵکی کوردستان بە هەردوو ئاراستەکەی، چ ئەوانەی رەخنەیان لێ دەگرت و ئەوانەش ئافەرینیان لێ دەکرد، مافی خۆیانە بپرسن مەسرور بارزانی چی کردووە تا پێی سەرسام بین؟
بە کورتی و بە سادەیی دەکرێ سەرنج لە چەند کار و گۆڕانکاریەک بدەین کە لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەو کابینەیە روویانداوە:

- دەرچوونی یاسای چاکسازی و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو یاسایە و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی کە ماون.
- دابین کردن و خەرجکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی مانگانە و بەبێ لێبڕین، بەبێ قەرد کردنی یەک دینار یان دۆلار.
- دەرفەت دان بە دادگاکان بۆ ئەوەی کارەکانیان دوور لە دەست تێوەردان ئەنجامبدەن، کارابوونی داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوون و وەدەنگ هاتن دەربارەی پرسگەلێک کە پێشتر بە بێدەنگ بوون لێیان کاریگەری خراپیان لەسەر کۆمەڵگە دروست کردبوو، کار و ئەدای دادگاکانیشیان خستبووە بن پرسیار.
- هەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە کوردستاندا لە بەرژوەندی گشتی، بە لە بەرچاوگرتنی هۆکاری هاندانی وەربەرهێنەران بۆ بەرهێنان کردنی زیاتر لە کوردستاندا.
- لەوانەش هەموویان گرنگتر ئەوەیە کە خەڵک زیاتر هەست بە ئارامی دەروونی دەکا و دڵنیاترە کە حکومەت راستگۆیانە کار بۆ زیاتر ئارامی و خۆشگوزەرانی دەکات.

ئەوەی تا ئێستا گرفتی گەورەیە و پێویستە کاک مەسرور و حکومەتەکەی دەستی بۆ ببەن و بە جدی کار بۆ بنەبڕکردنی بکەن، هەبوونی چەکێکی زۆرە لە دەستی خەڵک و ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە کوشتان و هەڕەشەکەدن دەبیستین، ئەگەر کاک مەسرور ئەو کارەشی کردبا بە راستی زیاتر سەرسام دەبووم بە کارەکانی، چونکە هەموو کارەکانی دیکەی کە جێی دەستخۆشین پەیوەندیان بە لایەنی ژیاری خەڵکەوە هەیە، بەڵام ئەو پرسە پەیوەندی بە ژیانی یەک بە یەکی هاوڵاتیانەوە هەیە، سنووردانانێک بۆ ئەو دیاردەیە و کارکردن بۆ بنەبڕکردنی خەڵک لە رووی دەروونیەوە زیاتر ئارام و دڵنیا دەبێتەوە، حکومەتیش خۆشوویستتر و پەسندتر دەبێت لەلای خەڵک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand