حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا

Draw Media

2021-10-19 11:14:37



شیكاری: درەو
بەشی حەوتەم: حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان


  حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (10 هەزار و 620) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021  لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (6 هەزار و 595) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (4 هەزار و 25) دەنگ کەمی کردووە، بەڵام سەرجەمی دەنگەكانی لە 2018دا (20 هەزارو 223 )دەنگ و لە 2021دا ( 8 هەزارو 722)دەنگ بووە.  


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010 
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (0.55%) و (10هەزار و 620) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛ 
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.94%) و (7 هەزار و 868) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.22%) و (1 هەزار و 519) دەنگی بەدەستهێناوە. 
لە دهۆكیش كە (574هەزار و 138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424هەزار و 715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.29%) و (1 هەزار و 233) دەنگی بەدەستهێناوە.
 
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (0.66%) و (11 هەزار و 930) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1.51%) و (10 هەزار و 53) دەنگی بەدەستهێناوە
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.19%) و (1 هەزار و 203) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.14%) و (674) دەنگی بەدەستهێناوە.
بەڵام لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عێراق (20 هەزارو 223) دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (0.53%) و (6 هەزار و 595) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). پارتی سۆسیالست دیموکراتی لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.64%) و (2 هەزارو 517) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.49%) و (2 هەزار و 167) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.48%) و (1 هەزار و 911) دەنگی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عێراق (8 هەزارو 722) دەنگی بەدەستهێناوە.

بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand