سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ون بونی شوێن پێی مام جەلال وەك كێشە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 نیسان 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ژوان ئەحمەد
مام جەلال تا لە ژیاندا بوو، بەشێك بوو لە چارەسەری كێشەكان، بەڵام كە رەوانی شاد بوو، بوو بە كێشەیەكی گەورە!
زۆر كات مام جەلال لەسەر بەشێكبون لە چارەسەر روبەروی رەخنە دەبۆوە، بەڵام رەخنەو بگرە وتە نەشیاوەكانیشی پێ پەسەندتر بوو لەوەی ببێتە كێشەو شەڕو ناكۆكی گەرم ببێ!
زۆرن لە كارە باشەكان مام جەلال كە باس بكرێن، بەڵام كەمیش نین ئەو كێشانەی ئێستا بە نەبونی مام جەلال جێماوە!
مام جەلال ئێستا كێشەیە، بۆ عێراق، كوردستان، لە هەمووشی خراپتر بۆ یەكێتی!
ئێستا هەم یەكێتی، هەم كوردستان، بێ مام جەلالە، ئەگەرچی بەناو بەرپرس‌و سەركردەو سەرۆك زۆرن لەناومان، بەڵام كەسیان نەیانتوانیوە (بەهەموو رەخنەو كەموكوڕیەكانیەوە) گەردێك لە گەورەیی مام جەلال وەربگرن.
مام جەلال رێگەی زۆری ئاوەدان كردەوە، بەڵام ئێستا هەموو رێگەكانی ئەو پڕ چاڵ‌و بەربەستە!
مام جەلال زۆر خاڵی بەهێزی سیاسی جێهێشت، بەڵام ئێستا حزبەكەی خەریكە لە پەلوپۆ دەكەوێ لەبەرامبەر تاكڕەوی بەرامبەرەكانی!
مام جەلال زۆر گرێی كردەوە، بەڵام جێنشینانی ئێستا زۆر گرێی دەستیان خستۆتە دەم!
ئێستا مام جەلال كێشەیە، كێشەیە كە نیە، كە بەرپرسانی حزبەكەی هیچ لە ئەدەبیات‌و سیاسەتی ئەو نازانن، بگرە زۆر شتی مام جەلالیان ئاوەژوو كردۆتەوە:
- دیپلۆماسیەتیان گۆڕیوە بە هات‌و هاوار
- ئاشتەوایی بە ناكۆكی
- پیشەوەریان كردوە بە سەركردایەتی‌و سیاسەتمەدار
- دەیان و سەدان شتی تر
ئێستا مام جەلال كێشەیە، كێشەیە كەس نیە شوێنپێی مام جەلال بدۆزێتەوە، جێنشینی مام جەلالیش بە كردارە نەك بە لاسایی‌و هات‌و هاوار.
بە خزمەتی خەڵكە، رێزگرتنە لە ماندوبونی خەڵك، نەك بە وتارو بەیاننامە‌و پۆستی فەیسبوك!
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان