پاپ لە عێراق قاچی كێ ماچ دەكات؟

Draw Media

2021-03-04 20:54:52



هونەر تۆفیق 
پاپ فرەنسیس، لەوەتەی بۆتە پاپی ڤاتیكان لە 2013ەوە، چەندجارێك لە سەردانەكانیدا قاچی دوانزە كەسێك پێكەوە ماچ دەكات.
لە سەردانەكەیدا بۆ باشووری سودان، نوشتایەوە سەر ئەژنۆو قاچی دوانزە سەركردەی ناكۆكی ئەو وڵاتەی ماچكردو تكای لێكردن ئاشتبن‌و جەنگ راگرن.
لەكاتی كۆچە بەلێشاوەكەی ئاوارە سورییەكاندا بەرەو ئەوروپا، دوانزە پەناهەندەی لە ئایین‌و نەتەوەی جیاواز كۆكردەو قاچی بۆشتن‌و كەوتە ماچكردنی قاچیان. 
لە سەردانێكیدا بۆ ناو زیندانیەكانی شاری ڕۆما، دوانزە بەندكراوی لە موسڵمان‌و مەسیحی كۆكردەوە، قاچیانی شتەوەو ماچی كردن.
كڵێسای كاسۆلیكی بڕوای وایە كاتێك مەسیح لەدوا خوانیدا، هەر دوانزە شوێنكەوتووەكەی كۆكردۆتەوە. پێش نان خواردن قاچیانی بۆ شتون. ئەم بەسەرهاتە لەناو كاسۆلیكیەكاندا بۆتە تەقلیدێكی ساڵانە كە پاپ قاچی دوانزە كەس لە پێش جەژنی لەدایكبوونی مەسیحیدا بشوات. بەڵام پاپ فرەنسیس بەزیادەوە جگە لە جەژنی فوسح، ساڵانە چەندجارێك قاچی دوانزەكەس دەشواتەوە. لەوە زیاتریش لەپێناو ئاشتیدا ماچیان دەكات.
لەم سەردانەیدا بۆ عێراق، كە هاوشێوەی دۆخەكەی باشووری سودانە، دیارنیە پاپ قاچی كێ دەشواتەوەو لەپێناو ئاشتیدا قاچی كام دوانزە كەس ماچ دەكات؟!
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand