داهاتی نەوتی هەرێم 45%ی بۆ حكومەت و 55% بۆ كۆمپانیاكان بووە

Draw Media

2021-01-15 13:13:23



درەو:
داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان سێ مانگی ( 1/7 بۆ 30/9/2020) لە كۆی ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار تەنیا ( 553 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمە كە دەكاتە (45%).
بە پێی نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای ( دیلۆیت) لە (1/7 بۆ 30/9/2020) كۆی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:
-    نەوتی فرۆشراوی (39 ملیۆن و 365 هەزار) بەرمیل نەوت 
-    نرخی بەرمیلێك نەوت : 31.66 دۆلار
-    كۆی داهاتی نەوتی هەرێم : ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار بووە.
    داهاتی نەوتی هەرێم بەم شێوەیە دابەش بووە
-    گۆڕانكاری لە ڕەسیدی حیساباتی كڕیارەكان ( 26 ملیۆن و 255 هەزار) دۆلار بەرێژەی ( 2%)
-    ڕسووماتی سوود : ( 3 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بەرێژەی (0.2%)
-    پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: (421 ملیۆن و 495 هەزار) دۆلار بەرێژەی (34%)  
-    پارەدان لە بەرامبەر تاریفی كۆمپانیای وزەی توركی (TEC): (47 ملیۆن و 715 هەزار) دۆلار بەرێژەی (4%)
-    بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC ): ( 191 ملیۆن و 273 هەزار) دۆلار بەرێژەی (15%)
-    سافی داهاتی وەرگیراو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان: (553 ملیۆن و 487 هەزار) دۆلار بەرێژەی (45%)

واتا لەكۆی ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار بڕی ( 690 ملیۆن) دۆلاری بۆ كۆمپانیاكان بەرێژەی (55%) و بڕی ( 553 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت چووە. 

 

1

2

3
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand