راپۆرتی دیلۆیت: 15%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەچێت

Draw Media

2021-01-15 12:19:04



درەو:
بە پێی ئەو خشتەیەی كە  (دیلۆیت) ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە (15%) داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەڕوات بە جۆرێك لەكۆی داهاتی نەوتی هەرێم كە لە 1/1/ بۆ 31/3/2020 بڕەكەی ( ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار بووە لەو بڕە .
یەكەم: (136 ملیۆن و 731 هەزار) دۆلار بۆ كرێی بۆری نەوتی توركیا واتا لە 10%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بۆری نەوتی توركیا دەچێت و لە (13%)ی بۆ بۆری نەوتی هەرێم دەچێت، واتا 23%ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كرێی بۆری گواستنەوەی نەوت دەچێت. 
دووەم: ( 60 ملیۆن) دۆلار بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا ( TEC) و (TPIC)
كۆی گشتی دەكاتە ( 196 ملیۆن) دۆلار لە كۆی ( ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار كە دەكاتە لە (15%) ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەو سێ مانگەدا.
بەڵام لە دوو راپۆرتی تردا حكومەتی هەرێم پارەی قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا نەداوەتەوە واتا لە مانگی سێوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی توركیای نەداوەتەوەو بووەتە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم

دەقی راپۆرتەكە 
 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand