سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئیفلاسی حکومەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شێرکۆ حەمەئەمین
 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ڕاست و ڕاشکاو ئیعلانی ئیفلاسی حکومەتی کرد، بە زمانی ئۆپۆزسێۆن پێی وتین:

۱-حکومەت ۲۷ ملیاردۆلارقەرزارە.

۲-حکومەت یەک فلس پاشەکەوتی نییە.

٣-کۆمپانیاکانی بواری نەوت، مانگانە شتێکمان دەدەنێ، ئەگەر نا نییە.

٤-پرۆژەی بچوک و مام ناوەندی و ستراتیجی نییە.

٥-موچەکەم دەکەینەوە و ھەرئەوەشمان پێدەکرێت.

واتە ھەمو ئیشی حکومەت، کە ئێستاش ھەروایە، دابینکردنی موچە دەبێت، ئەویش دوای کەمکردنەوە و بە دوو مانگ جارێکیش، وەک ئەوەی ئێستا ھەیە.

ئەمە ئیعلانی ئیفلاسی حکومەتە، بەڵام مەسرور بارزانی، پێی نەوتین:

۱-ئەم کابینەیە درێژکراوەی ئەوانی پێشووە، کە باوکی (مەسعودبارزانی) سەرۆکی ھەرێمی بووە و ئامۆزاکەشی سەرۆکی حکومەت و خۆشی، لە ۲٠۱۲وە وەزیرە.

۲-مەلەفی نەوت لای ھەردوو عایلەی بارزانی و تاڵەبانییەو ئەوان ئاگاداری وردودرشت و گرێبەستی پەنجا ساڵەشن، باش و خراپ، ئەوان لێی بەرپرسن، کە ئیعلانی شکستی پرۆسەی نەوت و ئابوری سەربەخۆشی کرد.

۳-پێی نەوتین، کە پارەیان نیەو۲۷ملیاریش قەرزارن، ئەی بە خەمڵاندن ئەو ۱۱٥ ملیار دۆلارەی، لە ۲٠٠٥ دەست پارتی و یەکێتی کەوتوون چی لێھاتووە؟ بەپێی زانیاری زۆرترینی ۲٠۱۲ بووە ١٤ ملیار دۆلار، بەپێی زانیاری بەڕێژی ٪٥٢ بە ٪٤٨ لە نێوانیان، بۆ ھەردوو ئیدارە دابەشکراوە.

کە پارەکە لای حکومەت نییە و حکومەتیش قەرزارە، کەواتە قسەکەی شاڵاوی عەلی عەسکەرییە، مەسولەکان ڕەنگە دۆلاریان ھەڵھێنابێت یان لە ژێرزەمین و بانکەکانە!

بۆئەمە نابێت، لەبری بڕینی دەرماڵە، سیاسەتی (من این لک ھژا) پەیڕەوبکرێت و ھەق و حساب لەگەڵ کۆمپانیاکانی حیزب و مەسولەکان و عایلە سیاسیەکان بکرێت، کە بازرگانی دەکەن؟

٥-پێی نەوتین، کەناڵەکانی ڕوداوو و کوردستان۲٤ و ھاوشێوەکانیان، ھی کێن و لەکوێوە پارەیان بۆدابین دەکرێت و سەرچاوەی داھاتیان کوێیە، ئایا موچەی ئەوان چی لێدێت، کەم دەکرێتەوە؟

٦-لە ۲٠۱۷ دوو سێ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسێونی جاران و دەسەڵات و ئێستاش مەسرور بارزانی دەڵێنگوایە حکومەت۲۷ملیاردۆلار قەرزارە، بەپێی زانیارییش مانگانە ۱٦٠-۲٠٠ ملێۆن دۆلار لەپارەی نەوت دراوەتەوە بەقەرز، ئەی خێرە ئەم ۲۷ ملیارە ھیچی کەم نەبۆوە و ھەرلەجێی خۆیەتی؟!

ئەمانەو زۆری تریش.....

 حکومەت ئیعلانی شکستی خۆی کرد، ھەموو ڕێگای چارەسەریشی تەنیا کەمکردنەوەی موچە و درێژکردنەوەی مانگە.

کەواتە، ئێستا ئیتر کاتی فشاری جدی و شێوازەکانی خەباتی مەدەنی سەرتاسەری و یەکگرتوویی بەرەی خەڵک و داواکاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەو پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی، بۆ دوو ئەرک:

۱-دابینکردنی ژیان و سەلامەتی خەڵک و خاک و ڕێککەوتن، لەگەڵ بەغدا.

۲-ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنێکی پاکی بێ تەزویر، بە کۆمسێۆنێکی نوێ و بێ لایەن.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئایا شەڕ لە سووریا کۆتایی هاتووە، یان شێوەکەی گۆڕاوە؟

null

بۆچی ئاساییە "پرسەی رۆشنبیران‌" چۆڵ‌و هۆڵ بێت؟!

null

ئازار دەردت لە گیانم!

null

دوای هەسەدە؛ چی لە ڕۆژاوا ماوەتەوە و کورد بەرەو کوێ دەچێت؟