داهاتی نەوتی عێراق بەرێژەی (400%) كەمیكردووە

Draw Media

2020-05-02 08:07:25



درەو:
داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە ( 6 ملیار) دۆلارەوە بۆ ( ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار) كەمیكردووە بەڕێژەی (400%). 
وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی نیسانی 2020ی بڵاوكردەوە بەم شێوەیە:

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 3/2020 
🔹نەوتی هەناردەكراو: ( 103 ملیۆن و 144 هەزارو 911) بەرمیل نەوت
🔹رۆژانەی هەناردەكراو: ( 3 ملیۆن و 438 هەزار) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (13.8) دۆلار.
🔹داهاتی نەوت: ( ملیارێك و 423 ملیۆن و 799هەزار) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 3/2020 
🔹فرۆشی نەوت: (105 ملیۆن و 102 هەزار و 927) بەرمیل
🔹نرخی بەرمیل: (28.4) دۆلار
🔹كۆی داهات: ( 2 ملیار و 988 ملیۆن و 711 هەزار) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 2/2020 
🔹فرۆشی نەوت (98 ملیۆن و 347 هەزارو 884) بەرمیل
🔹داهات ( 5ملیارو 52 ملیۆن و 528هەزار) دۆلار
🔹نرخی بەرمیل: (51.4) دۆلار

🔻 داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی 1/2020 
🔹فرۆشی نەوت: ( 102 ملیۆن و 485 هەزار 591 ) دۆلار
🔹داهاتی نەوت : ( 6 ملیارو 163 ملیۆن و 338 هەزار) دۆلار بووە.
🔹نرخی بەرمیلێك نەوت: (60) دۆلار

بەو پێیەش بەراوردی داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان مانگی (1/2020 – 4/2020) لە ( 6 ملیارو 163 ملیۆن) دۆلارەوە بۆ ( ملیارێك و 423 ملیۆن) دۆلار كەمیكردووە، واتا بەرێژەی (400%) كەمیكردووە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand