برازایەكی مستەفا سەلیمی: گلەیی بێت لێتان نەهاتنە دەمیەوە

2020-04-12 11:07:25

ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف

"زۆر نیگەرانین لێتان، مامەم (مستەفا سەلیمی) پەنای بۆ ئێوە هێنا، بەڵام رادەستی ئێرانتان كردەوە، مامەم خۆی وتویەتی سێ شەو لە پێنجوێن بووە، دواتر لەوێوە رەوانەی مەرزكراوەتەوە" ئەمە قسەی فەریدەی سەلیمی برازای مستەفا سەلیمیە كە لە شاری سەقزەوە بە دەنگێكی گریاناوی بۆ (درەو) دەدوا.
فەریدەی سەلیمی چەند جارێك جەخت لەوە دەكاتەوە كە مامەی (مستەفا سەلیمی) لە گەرمك بووەو دواتر سێ شەو لە پێنجوێن بووە لە كەرەنیتە، دواتر رادەستی ئێران كراوەتەوەو نیروەی ئێرانیش بە (70) ئۆتۆمبێلەوە چونە بە شوێنیاو دەستگیریان كردووە.
برازاكەی مستەفا سەلیمی دەڵێت" مامەم خۆی ئیعترافی كرودووەو وتویەتی سێ شەو لە پێنجوێن بووم و دواتر رادەستی ئێران كراومەتەوە".


دەقی قسەكانی فاتیمە سەلیمی برازای مستەفا سەلیمی

درەو: من لە سلێمانیەوە تەلەفۆن لەگەڵ ئێوە دەكەم پرسەتان پێرادەگەیەنم ..؟؟
فەریدەی سەلیمی: سلێمانی ... بم وەقوربانتان، یەك دنیا مەمنونتانم ئێوە خۆشبن....گلەیی بێت لە سلێمانی و پێنجوێن نەهاتنە دەم مامەمەوە..

درەو: مستەفا سەلیمی هاتۆتە پێنجوێن.. لای ئێوە باسی كردووە.؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ هاتۆتە پێنجوێن سێ شەویش لە ماڵێكدا ماوەتەوە، یاخوا كوێرایم داێی.


درەو: ئێوە نیگەرانن لەوەی لە هەرێمی كوردستان كەس نەهاتۆتە دەمیەوە؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ .. بەڵێ ئەرەوەڵا زۆر نیگەرانین .. مامەم پەنای هاوردە پێنجوێن .. هیچ كەس نەهاتە دەمیەوە..


درەو: مستەفا سەلیمی خۆی باسی كردووە كە هاتۆتە پێنجوێن. ئێوە وەكو خانەوادەكەی دڵنیان كە هاتۆتە پێنجوێن؟ 
فەریدەی سەلیمی:بەڵێ بەڵێ ئەرەوەڵا دڵنیاین...لەوێوە تەحویلی ئێران دراوە.. بەڵێ دڵنیاین.. لە پێنجوێنەوە تەحویلی ئێرانیان دایەوە، لە وێشەوە (70) ماشێنی ئێران هاوردیانەوە.


درەو: واتا لە بانە دەستگیریان كردووە..؟؟
فاتیمە سەلیمی: بەڵێ ئەوان تەحویلی سەر مەرزەكەیان كردووەو لە سەر مەرزەكە تەحویلی ئێران كریاوە..

درەو: چۆن هاتۆتە پێنجوێن و چۆنیش رادەستی ئێران كراوەتەوە؟
فەریدەی سەلیمی:  بوم بەقوربانت، لە ئاوایی گەرمك بووەو دواتر بۆ پێنجوێن و سێ شەو لە پێنجوێن ماوەتەوە، وتویانە پێشمەرگەكان دێن بە دەممانەوە، كردویانەتە ماشێن و بردویانە بۆ ئاساییش، وتویانە یەك مانگ كرنتینەت دەكەین..نەیزانی كەڵەكی لێ دەكەن (فێڵی لێدەكەن) تەحویلی ئاساییشی دەكەن، ئاساییشیش تەحویلی (رادەستیكردووە)ئێرانی داوە، كوێر بم بۆ مامەی جوانم .. بۆ مامەی دوژمن بەزێنم ..


درەو: ئێستا ئێوە دڵنیان لەوەی كە مستەفا سەلیمی هاتۆتە پێنجوێن و لەوێوە رادەستی ئێران كراوەتەوە؟؟
فەریدەی سەلیمی: بەڵێ ئەرێ وەڵا.. زۆر دڵنیاین ... زۆۆۆر  زۆۆۆر كارێكی خراپیان كرد.. زۆر كارێكی خراپیان كرد، یەكێتی دەڵێت ئێوە ناو ئێمەتان خراوكردووە، ئێمە ناو كەس خراپ ناكەین، ئەوان نەهاتونەتە دەم مستەفا سەلیمیەوە. 


درەو: مستەفا سەلیمی خۆی باسی كردووە كە هاتۆتە پێنجوێن؟
فەریدەی سەلیمی:  بەڵێ مامەم خۆی ئیعترافی كردووە(باسیكردووە) ، بەڵێ خۆی ئیعترافی كردووە كە چۆتە پێنجوێن، لەوێ تەحویل ئێران دریاوە، براوەتە ئاساییش و لەوێوە تەحویل مەرزەكە دراوەو زەنگیان داوە لە ئێرانەوە نیرۆ ( هێزی سەربازی )رۆیشتووە، 70 دانە نیرۆ و ماشین رۆیشتووە بە شوێنیا، مامەی من ئەوەندە ئازاو زرنگ بووە، چونكە مامەم هەموویان لێی دەترسان، سەرتاسەر ئێران لە مامەی من ئەترسیا، ئەرێ بە قوربانت بم، بەراستی زۆر كارێكی غەڵەتیان كردووە بەرامبەر بە مامەم.

 

دەقی تۆمارە دەنگیەكەی فەریدەی سەلیمی:

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand