ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020-03-26 20:16:09

هونه‌ر حاجی جاسم- خوێندكاری دكتۆرا – روسیا 

ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO ) خسته‌ ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌وە, 80% سیسته‌مه‌ ته‌ندرستیه‌ نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه‌.
ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه‌ له‌ هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌ خاله‌ گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه‌ له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. 
هه‌رێمی کوردستان  له‌ ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌ سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه‌، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له‌ دۆخێکی یه‌کجار خراپه‌

ده‌ستپێك:
گه‌وره‌ترین سه‌ره‌وه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بوونی ته‌ندروستیێکی باشه‌ هه‌م وه‌کو تاك، هه‌میش وه‌کو کۆمه‌لگا و دانیشتوانیش، ئه‌مه، چونکه‌ کاتێك سه‌قامگیری ته‌ندوستی هه‌بێت سه‌قامگیری ئاسایشی مرۆیی و فکریش به‌رجسته‌ ده‌بێت. ئه‌م سه‌قامگیریه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. بۆیه‌ کاتێك باس له‌ ولاتێکی پێشکه‌وتوه‌کانی دونیا ده‌که‌ین، ڕاسته‌وخۆ چاومان ده‌چێته‌ سه‌ر به‌شێکی گرینگ. ئه‌م به‌شه گرینگه‌ و پێشکه‌وتوهش‌ بریتیه‌ له‌ ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی که‌ تاکو چه‌ند ئه‌م ولاته‌ توانییوه‌تی خزمه‌تگوازاریه‌ ته‌ندروستیه‌کان و بیمه‌ی ته‌ندروستی باش بۆ هاونیشتمانیان دابین کردوه‌. 
 پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، Health Sector Infrastructure ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی ولاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان و ریکخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی تاکو ئاستێکی باش به‌ شانازیه‌وه‌ باس له‌ پێشکه‌وتنه‌و و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌کان ده‌کرا. به‌لام خێرای بلاوبنه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئاستی ولاتانی جیهان به‌ گشتی، وه‌ به‌ تایبه‌تیش ولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی کۆمیسۆنی ئه‌وروپی خسته‌ پرسیارێکی گه‌وره‌، به‌ جۆرێك به‌شێك له‌ شاره‌زایان و پسپۆرانی ته‌ندروستی بلاوبه‌نوه‌ه‌ی  ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ فه‌شه‌لی ته‌ندروستی هه‌ژمار ده‌که‌ن له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات لێره‌دا پرسیارێك بێنێته‌‌ پێشه‌وه‌ که‌ ئایه‌ بۆچی باشترین سیسته‌می ته‌ندروستی فه‌شه‌لیان هێنا؟. هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی ولاتان چی بوون؟. ستراتیژی حکومه‌تی هه‌رێم چۆن چۆنیه، له‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی چین‌؟.  

 

ستراتژیه‌تی که‌رتی ته‌ندروستی!

ستراتیژ وه‌کو چه‌مک له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ تێکه‌لکێشه‌ که‌ په‌یوه‌ندی دانه‌بڕاویان له‌گه‌ل گه‌شه‌ی مرۆیی و داهاتووی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه. به‌ تایبه‌تش کاتێک ته‌رکیزمان ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ر ولاتێک و هه‌رێـمێك بۆ لێکولینه‌وه‌کردن، ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕان و پرسیار ده‌که‌ین له‌ یه‌کێك له‌ که‌رته‌ میهمه‌کان که‌ ئه‌ویش ژێرخانی ته‌ندروستیه‌. چونکه‌ کاتێك ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستیمان هه‌لسه‌نگاند، ئه‌وکات توانای پاراستنی ئاسایشی مر‌ۆیی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م شوێنمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یه‌کێك له‌ تایبه‌تیمه‌ندیه‌ دیاره‌کانی هه‌لسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ری ده‌وله‌تی پێشکه‌وتوو بریتی بوو‌ له‌ هه‌بوون و گه‌شه‌ و توانای ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی. 
پێش ده‌ستبردن بۆ هه‌بوون و ئاماده‌کردنی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی پێویستیمان به‌ ده‌ستنیشانکردنی بنه‌ماکانی داڕشتنی ستراتیژ هه‌یه‌، ئه‌وجا له‌ هه‌ر که‌رتێك بێت. به‌ر مه‌بنای ئه‌مه‌ ئه‌م بۆچونه‌ که‌رتی ته‌ندروستیش پێویستی به‌م بنه‌ما گرینگانه‌ هه‌یه‌ که‌ میکانیزمی ستراتیژیێکی سه‌رکه‌وتووی ته‌ندروستی لێ دێته‌ کایه‌وه‌.
یه‌که‌م. ئاماری وردی ژماره‌ی دانیشتوان، چونکه‌ کاتێك ژماره‌ی ڕاستی دانیشتوان ده‌زانین و له‌به‌رده‌ستمانه‌، ئه‌وه‌ ئه‌وکات ده‌توانین هه‌لسانگاندن و پێداویستیه‌ پزیشیکانیش ده‌ستنیشان بکرێت به‌ گوێره‌ی دانیشتوان، وه‌ رێژه‌ی گه‌نج و پیر و ده‌سنیشانکردنی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیش ده‌سنیشان بکرێت. 
دووه‌م. دابینکردنی خزمه‌تگوازاریه‌ ته‌ندروستیه‌کان به‌پێێ دابه‌شبونی شارو شارۆچکه‌کان، وه‌ دورستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی جوراوجۆر له‌ ژماره‌ی قه‌ره‌وێله‌ به‌ گوێڕه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له‌ شاره‌کاندا.
سێیه‌م. ته‌کمیله‌کردنی ستافی ته‌ندروستی له‌ پزیشکی پسپۆر و په‌رستیار، وه‌ هه‌روه‌ها دابینکردنی تاقیگه‌ی پێشکه‌وتووی پزیشکی و ته‌واوی که‌لوپه‌له‌ پێویستیه‌کانی پزیشکی.
چواره‌م. دابینکردنی ده‌رمان به‌ کواله‌تی و بڕی باش، وه‌ په‌ره‌پێدان به‌ پیشه‌سازی ده‌رمان له‌ ئاستی ناوه‌خۆی ولات وه‌ک په‌ره‌پێدان به‌ ژێرخانی ته‌ندروستی. 
پێنجه‌م. گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دیزانیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌کان. هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی روداوی له‌ناکاوی کاره‌ساتی مرۆیی وه‌ک بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رودانی جه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ربازی، له‌ناکاوی ته‌قینه‌وه‌ی کارگه‌کان و چه‌ندان کاره‌ساتی مرۆیی تر و کاره‌ساتی سروشتی. ده‌کرێت ئه‌م بنه‌مایانه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش به‌سوود بێت بۆ پراکتیزه‌کردنی پرۆژه‌یێکی ستراتیژی ته‌ندروستی نیشتمانی له‌ دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
فه‌راهه‌مکردن و دانانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ته‌ندروستی له‌ دونیا به‌ چه‌ند میکانیزمێکی ده‌کرێت، به‌لام ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌موو  میکانیزم و ستراتیژیه‌کانی خسته‌ ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌. بۆیه‌ ناکرێت پرۆژه‌ ستراتیژیه‌کانی ژێرخانی ته‌ندروستی دوای کۆتایی کۆرۆنا ڤایرۆس، باردودۆخی سه‌رده‌می کۆرۆنا له‌به‌رچاو نه‌گرن، چونکه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره‌ (1) بکه‌ین ده‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی باشترین سیسیته‌می ته‌ندروستیان هه‌یه‌، توشی قه‌یران هاتوون به‌ده‌ست ڤایرۆسه‌که‌.


هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی

ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره‌ (2) بکه‌ین ئه‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی زۆرترین که‌سیان به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردون له‌ سیسته‌مه‌ باشه‌کانی دونیانhttps://www.worldometers.info/coronavirus پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ولاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی و رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان تاکو ئاستێکی زۆرباش به‌سه‌ر زۆرێك له‌ نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو. به‌لام دوای بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ باشوری رۆژهه‌لاتی چین قۆناغ به‌ قۆناغ تاکو کۆتایی مانگی ئاداری سالی 2020ۆ سیسته‌م ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌وروپا فه‌شه‌لیان خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش خۆ به‌ده‌ستوه‌دانێکی زۆر کاره‌ساتبار بوو له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. ئه‌گه‌ر بێنین هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی رێکخراوی ته‌ندرستی جیهان و کۆمیسۆنی ته‌ندرستی ئه‌وروپی بخه‌ینه‌ به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه‌، له‌وانیه‌ زۆر هۆکار هه‌بن. به‌لام لێره‌ چه‌ند هۆکارێك ده‌سنیشان ده‌که‌ین، که‌ بونته‌ هۆی فه‌شه‌لی ڕاسته‌وخۆی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا:
یه‌که‌م. نه‌بوونی ده‌رمان و ڤاکسینی تایبه‌ت، که‌ یه‌که‌ له‌ فاکته‌ره‌ دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی بوو له‌ له‌ ئاست دژی به‌ کۆرۆنا ڤایرۆس.
دووه‌م. نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن. تاکو ئه‌م ده‌قه‌ش هه‌ر ولاتێک هه‌رێمێک ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن و که‌ره‌نتیه‌کردنی زۆن و شاره‌کان به‌ جوانی جێبه‌جێکردوه‌، ئه‌وه‌ توانیوه‌تی پارێزگاری دروست ده‌کات.
سێیه‌م. که‌می ئامێری پزیشکی فاکته‌ره‌ێکی سه‌ره‌کیه‌ له‌ فه‌شه‌ل، چونکه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ زۆر ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ که‌سێک بۆ که‌سێکی تر، وه‌ رێژه‌ی نه‌خۆشیش زیاد ده‌کات دواتر پێویستی به‌ ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یێکی زۆر که‌مه‌ له‌ ئاستی دونیا، به‌ نمونه‌ ته‌ندروستی هه‌رێم ته‌نیا حه‌فتا ئامێری هه‌ناسه‌دانی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر هاتوو حاله‌تی نه‌خۆش زیادی کرد له‌ ژماره‌ی ئامێره‌کانی هه‌ناسه‌دان، ئه‌وه‌ ئه‌وکات ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت کۆنترۆل بکرێت.
چواره‌م. که‌می ستافی پزیشکی یه‌کێکه‌ له‌ فاکته‌ره‌ دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی له‌سه‌ر زۆرێك ولاتانی دونیا، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به‌ کۆرۆنا ڤایرۆس دوچاری قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆیی بوینته‌وه‌. 

ستراتیژی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان
به‌پێێ ریزبه‌ندی ڕیکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ولاتی عێڕاق له‌ناو ریزبه‌ندی 100 ولاته‌کانی دونیادا نیه‌، به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له‌سالی 2020، بڕوانه‌ خشته‌ی ژماره‌ (2) . کاتێک هه‌رێمی کوردستانیش له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدایه‌ به‌ هه‌مان پێوه‌ری عێراق هه‌ژمار ده‌کرێت!. به‌لام جگه‌ له‌ لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌یه‌تی، به‌ تایبه‌ت له‌ نه‌بوونی ئامێرو تاقیگه‌ و ستافێکی پزیشکی باش و چه‌ندان فاکته‌ری تر. به‌لام یه‌کێك له‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی که‌ره‌نتینه‌کردنی شار و گه‌ره‌کانه‌، ئه‌مه‌ش باشترین فاکته‌ری خۆ پارێزیه‌ له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌م ستراتیژیه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و نه‌کات ئه‌وکات ده‌که‌ێته‌ دۆخێک که‌ له‌ دۆخی خۆ پارێزی ده‌رده‌چێت.


 


ده‌ره‌نجام:
ستراتیژی ته‌ندروستی پشت ده‌به‌ستێت به‌ ژماره‌ی دانیشتوان، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنچینیه‌ش بنه‌ما ستراتیژیه‌کان ده‌سنیشان ده‌کرێت. کۆڕۆنا ڤایرۆس ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی خسته‌ ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌. 80% سیسته‌مه‌ ته‌ندرستیه‌ نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه‌. 
کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه‌ له‌ هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌ خاله‌ گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه‌ له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ناو هیچ جۆر ریزبه‌ندیێکی جیهانی سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانی نین نه‌ به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان نه‌ به‌ گوێره‌ی پێوه‌ری پێشکه‌وتنی سیسیته‌می ته‌ندروستی. کوردستانی عێراق له‌ ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌ سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه‌، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له‌ دۆخێکی یه‌کجار خراپه‌. 

 

په‌راوێزه‌کان:

1.  World Population Review, Best Healthcare in the World 2020, 2/17/2020, see on the website:

https://worldpopulationreview.com/countries/best-healthcare-in-the-world/

2. Sintia Radu, Countries with the Most Well-Developed Public Health Care Systems, Respondents to the Best Countries survey say a North American country has the best public health care system, January. 21, 2020,  see on the website:

https://www.usnews.com/news/best-countries/slideshows/countries-with-the-most-well-developed-public-health-care-system

3. Isaac Chotiner, The Coronavirus and Building a Better Strategy for Fighting Pandemics, March 20, 2020, see on the website:

https://www.newyorker.com/news/q-and-a/the-coronavirus-and-building-a-better-strategy-for-fighting-pandemics

4. umair irfan , Why the new coronavirus is so hard to cure, Viruses like the one causing Covid-19 are a tricky target for medicine,  Mar 11, 2020, see on the website:

https://www.vox.com/2020/3/11/21163262/is-there-a-cure-for-coronavirus

5. Bruce Y. Lee, How To Tell If You Have A COVID-19 Coronavirus Infection, Mar 3, 2020, see on the website:

https://www.forbes.com/sites/brucelee/2020/03/03/how-to-tell-if-you-have-covid-19-coronavirus/#3b6a11ce7bb0

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand