شەڕەكەی پەرلەمان چۆن روویدا؟

Draw Media

2020-01-13 16:02:16



 درەو:

لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان لەناو هۆڵی پەرلەماندا شەڕ لە نێوان پەرلەمانتاراندا روویدا.
بەپێی ئەوەی لە پەخشی راستەوخۆدا بینرا، ناكۆكیەكە لە نێوان هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی و سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێدا درووست بوو، ناكۆكیەكەی نێوانیان توندە دەبێتەوەو دەگۆڕێت بۆ شەڕە قسە، بەپێی وێنەكە سیپان ئامێدی قەڵەمەكەی دەگرێتە هێڤیدار ئەحمەد و دواتر چەند پەرلەمانتارێكی تری پارتی پەلاماریانداو سەرەتا پەخشی راستەوخۆی پەرلەمان راگیراو پاشان سەرۆكی پەرلەمانیش دانیبشتنەكەی هەڵگرت.
پەرلەمانتارنی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان ناكۆكن لەبارەی بڕگەی تایبەت بە موچەی خانەنشینی پلەباڵاگانەوە، كە خۆشیان بەشێكن لەو توێژە
 

https://www.facebook.com/drawmedia/videos/849986578784750/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand