سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رزگار عەلی: ئەنجامدانی گۆنگرەی یەكێتی حەتمیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 کانوونی یەکەم 2019

رزگار عەلی: ئەنجامدانی گۆنگرەی یەكێتی حەتمیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت" ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی حەتمیەو هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ، بەڵام بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاریكراوی خۆی كۆنگرە دوا بكەوێت.
ئەو لێدوانەی رز رزگار عەلی، ئەمڕۆ  لە میانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی هات كەسەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیان كردووە، 
رزگار عەلی راشیگەیاندووە كە" سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتوەوە دەچنە ساڵی نوێوە."
سەبارەت بە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كە بڕیاربوو شەممەی رابردوو بەڕێوە بچێت و دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد" بەپێی ئەو بەرنامەی كە دامانڕشتوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت كە پرۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە چوار هەزار كەس دەنگدەر و 1438 كەسیش كاندیدە و هەموو رێكارەكانمان گرتوەتە بەر كە پرۆسەكە بەو پەری شەفافییەتەوە بەرێوەبچێت"
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە

null
پێش 1 کاتژمێر

عێراق له‌جه‌نگی نێوان (ئەمریکا – ئیسرائیل) و (ئێران)دا

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"