سیاسەت_ واناکرێت

Draw Media

2019-12-02 07:33:37



 ڕاپەڕین و خۆپیشاندان لە ٢٠١٩/١٠/٢٥ ‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستی پێكردوو جگه له به‌غدای پایته‌خت چه‌ندین پارێزگای گرته‌وه، گەنجان سەرقافڵەی خۆپیشاندەران بوون، ھێزە ئەمنییەکان بە گولەی زیندوو گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە ، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا سەدان کەس شەھیدو و بریندار بوون.

لە بەدبەختی گەلی کوردستاندا جاریکی تر حزبە کوردستانییەکان و ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم بەئامادەبوونی سەرۆك کومار لە ڕۆژی (٢٠١٩/١١/٥) كۆبونه‌وه و پاڵپشتی خۆیان بۆ (عادل عبدالمهدی) ڕاگەیاند بێئەوەی ھەڵسەنگاندنی تەواو بکەن بۆ بارودۆخی عێراق و ئه‌و شه‌هیدو و بریندارانه‌ی له ئه‌نجامی حوكمڕانی عبدولمهدی لێکەوتەوە، تەنھا لەبەر ئەوەی مانگانە موچە دەنێرێ بۆ ھەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ڕوون و ئاشکرابو  کە لە دەسەڵاتێش بمێنێته‌وه‌ تە نھادەتوانی دوو موچەی موچەخۆرانی ھەرێم دابێن بکات، لەوە خراپتر ئەوە بوو کە ئەم سەرکردانە ئە وەندە کورت بین بوون، بێریان بۆ ئەوەنەچوو  لە کاتی مانەوەی دا لەدەسەڵاتیش دا نابێتە  ئەو سەرۆکەی کە بتوانێ وەکو پێشوو مامەڵە بکات.
کاتێک ھەواڵی کۆبونەوەکە و پشتگیری چاکسازییەکەی "عبد المهدی"م بیست ئوقرەم نه‌گرت و کورتە نووسێنێکم بڵاوکردەوە ، دیسان بە ھەڵەییەکی گەورەی سەرکردایەتی کوردستانێم زانی كه چۆن دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە گۆشەنیگای کەسێکەوە ببینرێ لەبری ئەوەی پەیوەندییەکانت بەھێز بکەیت لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیوی بەغداد و پاریزگاكاندا، ناکرێت لەبری ئەوەی پێگەی ھەریم بەھێز بکەیت و ئامادە باشی بکرێت بۆ ئەگەر وو پێشھاتەکان کەچی ھە ڵویستێکی نابەرپرسانە بگریتەبەر.
جارێکی تر دوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستانی (پارتی و یه‌كێتی) كه‌وتنه ھەڵەیەکی  گه‌ورەتر وله‌گه‌ڵ (١٠) حزب و لایه‌نی عێراقی ڕیککەوتنێکیان مۆر کردوو بڵاوکردەوە لە ڕۆژی (٢٠١٩/١١/١٨) بۆ پشتگیری لەمانەوەی "عبد المهدی" بەرانبەر پرۆژەییەکی خەیاڵاوی. له‌كوێی دونیادا هه‌بووه‌ موقه‌ده‌راتی گه‌لێك ببه‌سترێته‌وه‌ به‌تاكه‌ كه‌سێك، ئه‌و بكرێته‌ ئومێد، بكرێته‌ مژده‌، ببێته‌ چاوه‌ڕوانی، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌ ڕۆژانی یه‌كه‌می هاتنی بۆ حكوم هیچ گەرنتیه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی نه‌بوو؟ 
لە کۆتایدا دەڵێم سیاسەت واناکرێ ، ئێوە بەر پرسیارێتی گەلێکتان لەسەرە بۆ ئەوەندە کورت بین بوون و دەبوو بەلای کەمەوە سیاسەتی(چاوه‌ڕوانبە و ببینە)تان په‌یڕه و بكردایه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand