ئێران –ئەمریكا دۆستن یا دوژمن

Draw Media

2019-11-19 20:45:58




هێمن كەریم    
كاتێك(ئایەتوڵاخومەینی)لەدوای وەرگرتنی دەسەڵات دەڵێت: ئێمە شۆرشەكەمان بۆ هەموو جیهان هەناردە دەكەین" ئیدی لەو كاتەوە بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵات بەتایبەتی وڵاتانی عەرەب، بەبیانوی شۆرشی ئێران دەستێوەردانی ئێرانی پێوە دیاربوە، بەچەشنێكیتر لەو كاتەوە كۆی وڵاتانی دراوسَی ئێران بەتایبەتی عێراق و سوریا هەیمەنەی وڵاتیان بەپارێزراوی نەمایەوە، عێراق بەجەنگی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران و سوریا بەچەندین كێشەی ناوخۆییەوە بەردەوامە، ئێستا عێراق بەئامادەیی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە بەرێوەدەبرێت، سوریاو یەمەن و چەندانی دی لەناو لەپی دەستی ئێرانەوە ئاراستە دەكرێن، هەرچی ئەمریكاشە هەر رۆژەو بەچەشنێك ئێران تاوانباردەكات، بەوزەی ئەتۆمی و بەدەست وەردان لەسەروەری ولاتانی دی بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆخاڵی سەرەكی "كەشۆرشی هەناردەكراوی ئێرانە بەردەوامی هەیەو دەشبێت هەتا ئێران بەم شێوەیە هەبێت".
یەكێك لە گوتارەكان (ئایەتوڵا خومەینی) كە پایەی ئێرانی لەسەر بنیات نرا، ئەو وتارە سەرەتاییە بوو كەلە ساڵی 1982 گوتی: شۆرشەكەمان هەناردەدەكەین، ئەمەش بەواتای پاوانخوازی نیە، بەڵكو خۆمان بەفریادرەس دەزانین بەرامبەر زوڵمی وڵاتە زلهێزەكان". ئالێرەوەیە كە دەتوانین گومان بكەین، كە ئێران بۆخوانێكی هەمیشەیی و وەك هێزێكی ئامادە تەوقیتدەكرێت كە ئەمریكا بانگهێشتە بۆ ئەو ناوچانەی بۆی دەچێت، چونكە لەپاڵ هەرچونێكی بۆهەر وڵاتێك لێدانە لەئاراستەی ئەمریكا، تا كاردەگاتە كێشە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە، بەدیوێكتر لەهەر جێگەیەك ئێران بونی هەبوبێت ئەمریكا مەترسی لەسەر ئەو جێگەیە نەشاردۆتەوەو بریاری مانەوەی لەو جێگەیەداوە، ئەگەر ئامادەیی هەبوبێت بۆنموونە (عێراق) 
وتە بەناو بەنگەكەی (ئایەتوڵا خومەینی) كەسەبارەت بە ئیسرائیل هەر لەساڵی 1982دا دەڵێت: "ئێمەدەڵێن دەبێت ئیسرائیل لەو پەری رۆژگاری بسردرێتەوە" تا ئێستا وجودی هەیە لەسیاسەتی ئێراندا و رەنگدانەوەی بەردەوامە، لەو كاتەوە تائێستا هەر جۆرە دانوستانێك لەئێرانەوە بەرامبەر ئیسرائیل رەتدەكرێتەوە، ئەو قسەیە بۆتە دەستورو بنەمایەكی نەگۆری سیاسەتی دەرەوەی ئێران، واتە پراكتیزەكردنی وتاری خومەینی تا ئێستا نەگۆرەو هەتا ئێستاش هەناردەكردنی ئەو شۆرشەی كە دژ بەوڵاتانی زلهێزە بەردەوامە.

بابەتی هەناردەكردنی شۆرش لەسەر بنەمای وتاری سەرەتایی خومەینی، تەنها وەك وتاربونی هەیە و تائێستا لە هیچ مادەیەكی دەستوری ئێراندا وشەی (هەناردەی شۆرش) بەكار نەهاتوە و سەرنجی راستەو خۆی نەخراوەتە سەر، بەڵام كەم تا زۆر لەهەناوی دەستورەكەیدا لەمادەی 154سەبارە بە ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوە باس لە وەدەكات، كە "كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشبەختی هەموو كۆمەڵگەی سەر زەوی بەئامانجی خۆی دەزانێت و سەربەخۆی و حوكمی حەق و یەكسانی بەمافی هەموو خەڵكی جیهان دەزانێت، بۆیە بەرگری لەهەموو مافخوراوان دەكات لەهەر شوێنێكی جیهانبن و سەرەرای دەست تێوەردان و خۆدورگرتن لەناوخۆی گەلانی تر". كەمنین ئەو چاودێرانەی كەبروایان وایە، ئەم مادەیە ئاماژەیەكە بۆ ئەو وتارەی خومەینی، كە باسی هەناردەكردنی شۆرشی شیعی ئێرانی دەكات و تائێستا نەگۆراوەو بەردەوامی هەیە.
ئالێرەوەیە كە هەرجۆرە دەست تێوەردانێك كە ئێران دەیكات سەر وڵاتانی دی، لەسەر مێزی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەك ئەمریكا دەیخاتە دەستوری دەوڵەتەكەیەوە وەك بەرگری مافخوراوان و زڵملێكراوان دەیخاتەرو، نەك وەك هەناردەكردنی شۆرشی شیعی ، ئەگەرچی روونە ئەم جۆرە سیاسەتەی ئێران بۆ هەژموونی خۆی و پاراستنی خۆیەتی بەتایبەتی خەونی (هیلالی شیعی) لەناوچەكەدا، بونی گرژی بەردەوامی ناوچەكە بەردەوامبونی خۆشیەتی بۆ وزەی ناوەكی ، وەك دەڵین ئەمانە هۆكارن بۆهاتنە ناوەوەی ئێران بۆ ئەو وڵاتانە نەك بەرگری لەستەملێكراوان. 
بەكورتی ئێران دەستبەرداری سیاسەت و ئامانجی خۆی نابێت و چەكی شۆرشی هەناردەكراو، كە تائێسا  عێراق و سوریا و لوبنا و یەمەن ولیبیا و فەلەستینی گرتۆتەوە، بەو شێوەیەش دەیەوێت ئامانجە سەرەكیەكەی كە دروستكردنی پشتێنەیەكی ئێرانی –شیعەییە بچەسپێنێت و گرێدراوی بكات بەبەردەوامی حوكمی خۆیەوە، واتە هەركات "ئەمریكا بۆی كرا یان توانی یان بەدیمانكرد كە رۆڵی سەرەكی دیاریكردوەو دەیبەخشی!!" كە ئەو وڵاتانە لەو پشتێنەیە كراونەتەوەو خرانەوە سەر سكەی دەستوری حوكمی هاوڵاتی بوونی خۆیان و نارەزایەتی هاوڵاتیان بەگرنگ وەردەگرێت، ئەوكات دەكرێت سەیری نارەزاییەكانی هاوڵاتیانی ئێران بكەین كە دەكرێت شتێك بگۆرن، یان بەفیعلی پشتیوانیەكی جدیان هەیە لەلایەن ئەمریكاوە، وەلێ تا ئەوە پشتێنە نەكرێتەوە ئەوا هەر جۆرە گۆرانكارییەك لەئێران ئەگەرێكی چاوەروان نەكراوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand