سەرۆک پشتیوانی کێیە؟

Draw Media

2019-11-08 16:46:26



د.حلمی رەسول رەزا

 هەندێ جار بۆدژایەتى سەرۆک کۆمارى عێراق کە کوردە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاو دەکردەوە کە قەناس بەدەستەکان کوردبن و بە ئەمرى ئەو ئەو تەقە لەخۆپیشانەران کرابێت، کە چى زۆرى نەبرد ئەو دەنگۆیانە پێچەوانە بووەو بەوەتۆمەتبار کرا کە پشتیوانى خۆپیشندانەکان دەکات، لەراستیدا سەرۆک کۆمار لەگەل گویگرتنى خواستى خۆپیشاندانە  ئاشتیەکان بوو، دژى ئەوە بوو بە هیز وەلام بدرێنەوە و ئازار بدرێن، چونکە بە پێى دەستورى عێراقى رێگە پیدراوە هاوڵاتیان بۆ داخوازى و گەیاندنى دەنگى خۆیان خۆپیشاندانى ئاشتیانە بکەن.
 ئیستا ئەبیت هاوڵاتیەکى عێراقى کە گوێى لەهەردوو دەنگۆکە هەبووە،  بروا بەکامیان بکات، بروا بەوە بکات، کە لەگەڵ خۆپیشاندەرەکان بووە یان بەراستى بکوژیان بووە؟ هەندێک لەسیاسیەکانیش لەشاشەى تیفیەکانەوە دەرکەوتن و لەوەش زیاتریان وت، ئەوان بى زانیارى ویستیان هەموو کورد بەوە تۆمەتبار بکەن، خەریکى پیلانگیرین، کەچى لایەنى فەرمى کوردى بەرەسمى پشتیوانیان بۆ حکومەتى عادل عەبدولمەهدى دەربرى و زۆرینەى جەماوەریش بوونە پشتیوانى خۆپیشاندەرانى ئاشتیانە، ئاخر خۆ لەهەموو شوێنێک وایە مەرج نییە راى گشتى و راى فەرمى حکومەت وەک یەک وابن، لەکوردستانیش هەر وابوو، ئەو دابەش بوونەى لەتەواوى عێراق لەسەر ئاستى حکومەت و شەقام بۆ خۆپیشاندانەکان هاتە ئاراوە، لەهەریمى کوردستانش هەروابوو، چونکە لەکۆتایدا کێشەکانی هاولاتى عێراقى یەک جۆرە و چونە پیشەوەى خواستى شەقامى عیراقى  ئەگەر لەچەند خاڵیکیش جیاوازى کەم هەبێت ئەوا دابراو نییە لەخواستى شەقامى کوردى...
 لەرابردوودا بۆ هەندێک پرس کە پەیوەست بوون بەئازادى رادەربرینەوە، رۆشنبیرانى کورد و برایانى نەتەوەکانى تر بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکردوە بۆ بەهێز بوونى و سەقامگیرى ئازادى رادەربرین، بۆ ئەم خۆپیشاندانانەش دەستەبژێرێک لە رۆشنبیرانى کورد بەیاننامەیەکی پشتیوانیان بەزمانى عەرەبى دەرکرد، هەموو ئەوکارانە لەروانگەیەکى راستگۆیانەویە بۆ ئەوەى غەمى هاوبەش و خواستى هاوبەشى شەقامى کوردى و عەرەبى کارى هاوبەش و هەماهەنگى پێویستە، بەداخەوە ئێستا سەندیکاو رێکخراوە پیشەییەکان توشى دابران بوون، کە دەکرا نەک لەناو عێراقدا بەڵکو لەسەر ئاستى ناوچەکەو جیهانیش پەیوەندى و هەماهەنگى هەبوایە. ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەى سود لەئەزمونى پێکەوە ژیانى دڵخوازانە بکەین، گەر عێراقییەکان بە هەموو رەنگەکانەوە پشتیوانى یەکتر نەبن، ئیتر نابێت چاوەرێى دراوسێکان بین بەخەممانەوە بێن، بەشدارى کورد لەحکومەتى عێراق و کارەکتەرێکى گرنگى وەک دکتۆر بەرهەم دەکرێت ئەو رۆڵە ببینێت کە خواستى زۆرینەیە نەک تەنها دەستە بژێرێکى سیاسى کلاسیک کە ئێستا لەلایەنە شەقامەوە رەتدەکرێنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand