لە 43%ی كۆمپانیا بیانیەكانی هەرێمی كوردستان توركین

Draw Media

2019-10-24 19:55:40



درەو میدیا: 

لە كۆی ( 3 هەزار و 322 )كۆمپانیای بیانی ( 1423 )كۆمپانیای توركین كە دەكاتە(43%)ی كۆی كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان، تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ تێكڕای ژمارەی كۆمپانیا تۆماركراوەكان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە( 30 هەزار و 99) كۆمپانیا، لەم ژمارەیەش( 26 هەزار و 777 )كۆمپانیا خۆماڵین و( 3 هەزار و 322 )كۆمپانیاش بیانین.
ئاراس شێخ رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان بە وەكالەت بە روداوی راگەیاندووە:  لە هەرێمی كوردستان لق و ئۆفیسی( 3322 )كۆمپانیای (85 )وڵاتی بیانی هەن. توركیا بە كردنەوەی لق و ئۆفیسی( 1423 )كۆمپانیا كە دەكاتە(43%)ی كۆی كۆمپانیا بیانییەكان، بە پلەی یەكەم دێت. ئێران بە كردنەوەی لقی (361 )كۆمپانیا بە رێژەی( 11% )بە پلەی دووەم دێت، پلەی سێیەم بەر  ئیمارات كەوتووە بە كردنەوەی لقی(185 )كۆمپانیا. بەریتانیا(147 )لقی كۆمپانیای لە كوردستان هەیە، ئەمریكا( 140) و ئوردن(109 )لقی كۆمپانیای لە كوردستانە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand