ساڵح موسلیم: داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووەو نایكەین  

Draw Media

2019-10-09 06:17:21



درەو میدیا:
"داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووەو نایكەین، ئەمریكا بەرگری بكات یاخود نا ئێمە هەربەردەوامین لەبەرگریكردن و هەموو حساباتێكی خۆمان كردووە "ئەمە وتەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی پەیەدەیە.
ساڵح موسلیم لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایدەگەیەنێت" هێزەكانی ئەمریكا تەنها لەخاڵە سنورییەكان كشاونەتەوە و لەشوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیان ماون و لەئەرك بەردەوامن، ئێمە داوا لەكەس ناكەین كە هاوكاریمان بكەن و چەكی خۆیان بەكاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووە و نایكەین چونكە ئەمریكا ئێمەی دروستنەكردووە بەڵكو خۆمان خۆمانمان دروست كردووە لەسەر پشتی ئەمریكا دروست نەبوین"

هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی پەیەدە سەبارەت بەوەی بەتەواوی هێزەكانی ئەمریكا لەكوێ كشاونەتەوە؟ وتی" ئەوەی كەباس دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە لەو خاڵانەی كە وەك خاڵی پاراستن بەكارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەكشێینەوە بەڵام لە شوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیانن وەكو خۆیان ماونەتەوە، وەك لە "حەسەكە، نزیكی كۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییەك ڕوینەداوە سەبارەت بەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو شوێنانە كشابێتنەوە بەڵكو لە ئەركی خۆیان بەردەوامن."

سەبارەت بە بەرگری هێزەكانی سوریای دیموكرات ساڵح موسلیم دەڵێت" ئەوەی ئێمە دەزانین هێزەكانی سوریای دیموكرات هەموو حساباتێكی خۆی كردووە، ئامادەكاری خۆی كردووە هەتا بتوانن بەرگری بكەن و گەل بپارێزن، بەڵام ئەوەش ناشاردرێتەوە كە ئێمە كەوتوینەتە شەڕێك لەگەڵ هێزێكی ئەندامی ناتۆ كە خاوەنی چەكی بەهێز و جبەخانەی بەهێزی هەیە، بەڵكو ناتۆ پێی بڵێت كە چەك و تەقەمەنی ناتۆ بەكارمەهێنە یاخود پێی بڵێ تۆ مافی هێرش كردنت نیە، یا نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێگری هێرشكردنی لێ بكات، بەڵام لەسەر و هەمووشیەوە هیچ شتێك ئێمە لەبەرگری كردن ناوەستێنێت."
ساڵح موسلیم بەدووری نازانێت دانوستان لەگەڵ رژێمی ئەسەدا بكەن و دەڵێت: ئێمە داوا لەكەس ناكەین كە هاوكاریمان بكەن و چەكی خۆیان بەكاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووە و نایكەین چونكە ئەمریكا ئێمەی دروستنەكردووە بەڵكو خۆمان خۆمانمان دروست كردووە لەسەر پشتی ئەمریكا دروست نەبوین،وەهەموو كەس دەزانێت ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ كێ هەیه وە ئازادیشین لەو پەیوەندییانە، ئێمە نازانین و دیار نیە كە ڕەنگە لەماوەكانی داهاتوو دانوستانەكانمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا-دا دەست پێبكاتەوە بۆ دەستەبەركردن و ناساندنی مافی دیموكراسی ئێمە لەدەستوری نوێی سوریا بۆ ئەمەش كەسێك بیەوێت ڕێگری بكات و دەستمان ببەستێت شتی لەوجۆرە نیە.
لەبارەی پەیامەكەی ,مەسعود بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان  لەبارەی پەیامەكەی لەسەر كوردانی سوریا، ساڵح موسلیم بەهەڵوێستی باش وەسفی كرد و وتی" بێگومان ئەو ھەڵوێستە بەشتێكی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر ھەر كوردێك كەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر "كاك مەسعود" زیاترە لەوەی كە دەتوانێت دیالۆگ و یەكێتی كوردان دروستبكات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ھەمولایەنەكان باش بكات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی ھەبێت، بەبڕوای ئێمە یەكێتی كوردان لە ئێستادا لەھەركاتێكی تر زیاتر پێویستە نەك تەنها بۆ "ڕۆژئاوا" بەتەنھا بۆ تەواوی كوردستان بە گشتی لەبەر ئەوەی ئەو مەترسیەی كەھەیە بۆ تەواوی كوردانە."


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand