دەرچوانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەبنە خاوەنی بڕوانامەیەکی جیهانی

Draw Media

2019-09-04 12:55:11



- ریكلامی بازرگانی
 
زانکۆی قەیوانی نیودەوڵەتی  چەندین پرۆگرامی نوێ بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ دابیندەکات ، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی چانسی بەدەسهێنانی بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی دەداتە خوێندکارانی پۆلی ١٢ 

لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی یەکێک لەو ناوچانەی کە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای تێدایە لە شاری سلێمانی ، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەردەکەوێت، هەرچەندە خوێندکاران و ستاف و مامۆستایانی زانکۆکە بۆماوەیەکی کاتی لەم کامپەن و لە چاوەڕوانی تەواوبوونی یەکێک لە باشترین و سەردەمیانەترین کامپی زانکۆن لە  شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامی بە خوێندن دەدەن.

چیرۆکی دروستبوونی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی لە زانکۆکانی دیکە جیاوازە، چونکە هاوبەشی یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی جیهان و مالیزیایە (زانکۆی یو تی ئێم) کە لە پلەی ٢١٧ دایە لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان بەپێی (QS(

ئەو خوێندکارانەی لەم زانکۆیە دەخوێنن لەداهاتوودا دەبنە هەڵگری بڕوانامەی هەمان زانکۆی یو تی ئێمی مالیزی، ترێ  ئەزمەر سەبارەت بە هەڵبژاردنی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەڵێت " ویستم بەهەمان کوالیتی ئەزموونی خوێندنێکی جیهانی بکەم، بەڵام لە وڵاتەکەی خۆم".

ژیر ئەردەڵان کە خوێندکارێکی دیکەیە و لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەخوێنێت ، سەبارەت بە زانکۆکە گوتی " زانکۆی قەیوانم هەڵبژارد لەبەر ئەوەی کواڵیتی و ئاستێکی بەرزی هەیە."

زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی لە ریزبەندی باشترینەکاندایە لە بواری توێژینەوە ئەندازیاریی و تەکنەلۆژی و پیشەییەکان و بەشێکی زۆرلە ستاف و ئەو مامۆستایانەی لە زانکۆکە وانە دەڵێنەوە مامۆستای نێودەوڵەتین.

 د. محەمەد شوکور کە سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازیی و سیستەمی کۆمپیوتەر و نێتۆرکینگە، خەڵکی وڵاتی مالیزیایە و ئێستا لە زانکۆکە وانە دەڵێتەوە، ئەو لە ژوورەکەی خوی سەرقاڵی دانان و ئامادەکردنی بابەتی خوێندن و گەڕانبوو بەدوای نوێترین سەرچاوە زانستییەکان.

 سەبارەت بە ئەزموونی خۆی د. شوکور گوتی کە ماوەی حەوت مانگە لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە و دەیەوێت باشترین کوالیتی خوێندن پێشکەش بە خوێندکاران بکات و هانیان بدات زیاتر فێرببن لەو بوارەی وانەیان پیدەڵێت.

د. شکور هەروەها گوتی " لەپاڵ وانە وتنەوەدا بەشداریدەکەم  لەچەندین چالاکی لەگەڵ خوێندکاران، و خۆشی لێدەبینم، وەکو، لەبەرکردنی جلی کوردی و سەیران و وەرزش".
 
کتێبخانە، تاقیگە و ئامێری پێشکەوتوو لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکاران بەردەستن و بڕیارە لە کامپی نوێی زانکۆ کە بەم نزیکانە دەکرێتەوە فاسلیتی زیاتر بۆ خوێندکاران دابینبکرێت.

مامۆستا کەنار روشن، بەڕێوەبەری كارگێڕی و كاروباری خوێندكاران لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی گوتی "بە هۆی ئەوەی بڕوانامەكەمان مالیزیە، لیستی تایبەت بە ئامێر و تاقیگەی پێویست لە مالیزیاوە دەگات بە دەستمان و ئێمە دابینی دەكەین". 

ئەو گوتیشی کە کارەکانیان بەردەوام لەژێر چاودێریدایە و  لیژنەی بە ئەزموون و تایبەت لە مالیزیاوە دێن بۆ پەسەند كردنی تاقیگەكان، و لیژنەی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان سەردانیان دەكەن بە بەردەوامی بۆ پەسەند كردنی تاقیگەكان.  

سەبارەت بە سیستەمی خوێندن لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی مامۆستا کەنار گوتی  کە سیستەمی خوێندنی ئێمە ١٠٠% مالیزیە لە زنكۆی یو تی ئێم، بە هەمو شتێكیەوە چ لە ناوی بابەتەكان، سلایدەكان، كتێب و سەرچاوە، كۆرس بووكی بابەتەكان، هەروەها گوتی  " بۆ دڵنیابوون لە پڕۆسەی خوێندنی فێرخوزانی ئێمە، تەنانەت پرسیاری تاقیكردنەوەكان لە وڵاتی مالیزیاوە ئامادە دەكرێن....و كۆنمرەی خوێندكاران بە هەماهەنگی زانكۆی یو تی ئێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دیاری دەكرێت بەگوێرەی ڕێنماییەكان و بەشەكان."


خوێندن لە زانکۆیەکی نێودەوڵەتی مەرجی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ خوێندکاران، بەتایبەت لە رووی کۆنمرە و ئاستی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتیش لە رێگای ماڵپەڕ و لاپەڕەکانی سۆشیاڵمیدیای تایبەت بە خۆی هەموو زانیارییەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ رووندەکاتەوە.

ئەو خویندکارانەی دەیانەوێت لەم زانکۆیە بخوێنن، پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا  تاقیکردنەوەی ئاستی زمان لە زانکۆکە ئەنجامبدەن کە بەخۆڕایی بەردەستە، بەڵام زانکۆکە ئاسانکارییەکی دیکەی کردووە ئەویش بەخشینی خوێندکارانی ئەو خوێندنگایانەیە کە بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن.

پاش دیاریکردنی ئاستی زمان، خوێندکاران دەتوانن ئەگەر پێویست بکات بەشداری کۆرسی (پری-ئەکادێمیک) بکەن و پاش تەواوبوونی راستەوخۆ دەتوانن دەست بکەن بە خوێندن لەو پرۆگرامەی خواستیان بۆی هەیە.

لە ئێستا لە هەرێمی کوردستان چەندین زانکۆ و پەیمانگای ناحکومی کراونەتەوە کە چانسی زیاتریان داوە بە خوێندکاران و دەرگای بژاردەی زیاتریان لەبەردەمیاندا واڵاکردووە، بە پێی گوتەی مامۆستایانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی زانکۆکەی ئەوان ئەوەیە خوێندکارەکانیان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە بتوانن بە ئاسانی کاریان دەستبکەوێت لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەن ئەو بەشانە بکەنەوە و ئەو وانانە بە خوێندکار بڵێنەوە، کە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوون سوودی لێببین.

لە ئێستادا پرۆگرامەکانی ( گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان، سکیوریتی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیای بەڕێوەبردن و ئەندازیاری پرۆگرامسازی )لە زانکۆکە بەردەستن و دەرچووانی دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس. وەرزی داهاتووی خوێندنیش پلان هەیە پرۆگرامەکانی (ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری نەوت، ئەندازیاری بایۆمێدیکەڵ و ئەندازیاری میکانیکی ) بەردەستبن لەگەڵ چەند پرۆگرامێکی گرنگی پزیشکی وەکو( زانستی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری).

زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی پلانی زیاتری هەیە و مەبەستیەتی گرنگی بە خوێندنی باڵا بدات، هەر بۆیە لە بەرنامەیدایە لە داهاتوویەکی نزیکدا خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ( ماستەر لە ئەندازیاری شارستانی،  کارگێڕی تەکنەلۆجیا و زانسی کۆمپیوتەر )بکاتەوە لەگەڵ خوێندنی دکتۆرا  لە پرۆگرامەکانی زانکۆی( یو تی ئێمی مالیزی ).

زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٨ لە سلێمانی دامەزراوە و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە خاوەندارێتی دەکرێت، هاوبەشی زانکۆی (یو تی ئێم)ی مالیزییە.  ئەو خوێندکارانەی لەم زانکۆیە دەخوێنن دەبنە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆی (یو تی ئێم)ی مالیزی. لەئێستادا دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ خوێندی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە زانکۆکە کراوەیە، لەداهاتووشدا کەمپی زانکۆکە کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی سلێمانی لە شاری سلێمانی تەواودەبێت و خوێندکاران دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand