سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

توركیا داوا لە عێراق دەكات قەدەغەی سەر هاوردەكردنی هێلكە هەڵبگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئاب 2019

توركیا داوا لە عێراق دەكات قەدەغەی سەر هاوردەكردنی هێلكە هەڵبگرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
توركیا داوا لە عێراق دەكات قەدەغەی سەر هاوردەكردنی هێلكەی ئەو وڵاتە هەڵبگرێت‌و بە فەرمیش بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵی عێراق دەكات بۆئەوەی سەردانی ئەنكەرە بكات.
فاتیح یەڵدز, باڵیۆزی توركیا لە بەغداد لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: لە بەغداد سەردانی ساڵح حەسەنی وەزیری كشتوكاڵی عێراقی كردووە لەگەڵیدا كۆبوەتەوە.
یەڵدز ئاشكراشیكرد لە كۆبوونەكەدا داواكاری بەرهەمهێنەرانی هێلكەی لە توركیا بە وەزیری كشتوكاڵی عێراق گەیاندووە بۆئەوەی قەدەغەی سەر هاوردەكردنی هێلكە هەڵبگیرێت‌و بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵ كردووە بۆئەوەی سەردانی ئەنكەرە بكات.
لە حوەزیرانی رابردووەوە حكومەتی عێراق هاوردەكردنی هێلكەی لە توركیاوە قەدەغەكردووە, ئەوەش زیانێكی زۆری بە بەرهەمهێنەرانی هێلكە لەو وڵاتە گەیاندووە‌و ژمارەیەكی زۆریان مایەپوچبون‌و نرخی هێلكەش لە بازاڕەكانی توركیادا بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە‌و خاوەن كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەری توركیا ناچاربوون چەندین ملیۆن پەلەوەر لەناوبەرن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

داهاتی سنوری سلێمانی (10%) كەمیكردووە

null
١٦ ئەیلوول ٢٠٢٦

بازاڕەکانی غازی شل لەژێر گێژاوەکانی هورمزدا

null
١٥ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە رەشنوسی بودجە