.jpg)
2019-08-10 08:18:46
ململانێی ئەمریكاوئێران بەرەوكوێ؟
ئەبو كاروان
مێژووی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران لە ھەڵكشان و داكشاند بووە، ساڵانێك ھاوپەیمان و ھاوكار و ھاریكاری یەكتربوون، به‌چه‌شنێك ناودێر ده‌كرا به په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشی نێوان(پیاوی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلیسه به‌هێزه‌كه‌ی كه‌نداو)، ساڵانێكیشە لەململانێی و كێشە و گرفت و ئەگەری بەرپابوونی شەڕدان و بۆەتە قه یران و مه‌ترسی بۆ وڵاتانی دونیا و ناوچەكە.
دەرگای نزیكبونەوەی ئەمریكا لەئێران لەو كاتەوە ده‌ستپیدەكات كە به‌ریتانیا بڕیار دەدات لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست بكشیتەوە یەكێكیش لە ھوكارەكان دەگەڕیتەوە بۆ شكستی شەڕی كەناڵی سوێس له میسر، ئەم بڕیاری كشانەوەیە مایەی نیگەرانی ئەمریكییەكان بوو چونكە بەلایانه‌وه قورسبوو ده ستبه‌رداری و كشانه‌وه‌ی له‌كه‌نداو ناوچه كه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و كاته له‌جه‌نگدا بوو به‌رامبه‌ر ڤێتنام و ئاماده‌ش نه‌بوو ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێلێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نەیدەویست ڕاسته‌وخۆ بوونی خۆی لەوێدا ئاشكرا بكات، ھەر بۆ ئەو مەبەستە باشترین ده‌وڵەت بۆ مانەوەی نفوزی لە ناوچەكه ئێرانە و لەوێوه چیرۆكی پەیوەندییەكانی ئە مریكاو ئێران و ھاوكاری شا دەستیپیكردوو لە زۆر ڕووداوی جۆراوجۆردا یەك ھەڵویست و ھاوكاری یەكتر بوون تا ڕووخانی شای ئیران و گوڕانكاری له‌سیسته‌می ئه‌و وڵاته.
تێكچونی پەیوەندییەكانی ئەمریكاو ئیران لەساڵی ١٩٧٩ و دوای ڕوخانی شای ئێران و دوای شۆڕشی ئێران دەستی پێكردو كه ھەر لەسەرەتاوە گەمارۆی سەفارەتی ئەمریكایانداو دیبلۆماتكارەكانیان بەبارمتە دەسگیر كرد، لێدوانی خومەینی بۆ ناردن و فراوانكردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ وڵاتانی دونیا و ناوچەكە بووە ھۆی مەترسی وڵاتانی كەنداو ناڕەزایەتی ئەمریكا.
ئەمریكا تا ئێستا تاكە زلھێزی جیھانە و وەك تاكجەمسەرێش مامەڵەی كردوە و كاریكردووە بۆ بە ھیزبوونی ھەژمونی خۆی لە دونیا‌و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی و پەرەپێدانی، ھەر بۆیە ھەرجوڵە و كاركردنێك و سیاسەتكردنێك دژی بەرژەوەندییەكانی بەتوندی وەڵامی ھەبوە و ڕێگری كردوە لەپەرەسە ندنی و سنووری بو داناوە.
ئێران لای خویه‌وە دەوڵەتێكی بەهێزە و كاریكردوە ھەژمونی خۆی بەھیز بكات لەناوچەكەو بەكرداریش سە لماندوویەتی ئەمەش بمانەوێ و نەمانەوێ لە دوولایەنەوە سوودی ھه‌بووە بۆ ئێرانییەكان، لە لایەكەوە شەڕەكەیان تاڕادە یەك دوورخستوەتەوە لە ناوخۆی خۆیان و لەلایه‌كیترەوە پێگەیانی بەھێزكردووە لە گفتووگۆكاندا، دیارە ئەم شێوازە كاركردنە جێی ناڕەزایەتی ئەمریكایە و ئەنجامەكەی پێقبوڵ نەكراوە و ناكرێت و لێرەوە شێوازەكانی كار‌و فشاری ئەمریكا ساڵانێكە دەستیپێكردووە.
ئەم ململانێیە ڕەھەندی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیشی هه‌یه،ڕاستە ئێران دەوڵەتێكی مەزهه‌بی-یه به‌ڵام له‌سه نگه ر و هاوپه‌یمانی رووسیاو و چین و كوریای باكورو، توركیا، سوریا، عیراق، حوسیه كانی یه‌مه‌ن ، فنزویلا، جه‌زائیر و چه‌ندین وه‌ڵاتی تردایه . ئه‌م دەوڵەتانه دەیانەوێ سنورێك بۆ تاكجەمسەری و زیادەڕوی ئەمریكا دابنێن و كاری جدیان كردوە لە ڕیگریكردن لە كار و كردارەكانی ئەمریكا. لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت ئایا دەتوانن تا دوا مەودا بەردەوام بن لەم ئاراستە كاركردنە، بە تایبەتی زۆربەی زوریان پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكادا ھەیە و بەرژەوەندی جیاوازییانیش ھەیە؟
چی ڕوودە دات و ھوكاروو ئامانجە كان چیین؟
ئەمریكا دەوڵەتێكی سیستماتیكە (كونگرس، c.l.A ،بنتاگون، F.B.l، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه) هه‌موویان ڕوڵیان دیارە و سنوردارە و دەبێت پێكەوە بریاڕ بدەن. لە ئەمریكا سەرۆك ناتوانێ بریاری شەڕ بدات و دەبێت ھوكارەكان ئەوەندە بەھیزبن تاكو قه‌ناعه‌ت به‌كونگریس بكات له‌كاتێكدا خودی ترامپ كیشەی ھەیە لەكۆنگریس لەگەڵ دیموكراتیەكان و بەئاسانی موافقه ت ناكه‌ن له‌سه‌ر شه‌ڕكردن ئەگەر حماقەتی زیاتری ئێران نەبێت كەدوور نییە لەعقلییه‌تی ئیرانییه‌كانه‌وە بەھەمان شێوەی سەدام حوسەین مامەڵە بكەن.
كەواتا ئەمریكا ھەموو تواناكانی بەكاردێنێت بەھاوكاری ئیسرائیل، مصر، سعودیه ئیمارات، به‌حرین، كوێت لەژێر ناوی دیفاعكردن و دوور خستنه‌وه تداخلی ئێرانی لە ناوچەكە و ته‌نازلكردنی و وابەستەیی بەڕێككەوتنەكانەوە ، گەر پابه‌ندنەبێت بە داواكارییەكانی ئەمریكا و ئەو دوازدە خاڵه‌ی ئاراستەیان كردوون ئەوا تە ن‌ھا دوو بژاردە لەبەردەم ئێران‌دا دەمێنیتەوە: یان قبوڵكردنی شەرتەكان و یان گەیشتن بەوەی كە دەبێت باش بزانن لێیان قبوڵناكرێ.
ئەمریكا لە ئاسمانەوە دونیای كونتروڵكردوە، شەڕی دەروونی و ھێز دەكات و پێنج ھەزار فروكەی بێفروكە وانی لە ئەفغانستان، پاكستان، ئۆزپاكستان، عێراق، سعودیه، ئیمارات ئامادەیە لە ڕێگای مانگه دەستگردەكانەوە، ھەموو پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكیەكان دادەبڕینن وه كو (فرۆكه ، موشك به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، پەیوەندی سوپا‌و حرس پوری ...)لەكاتی دروستبوونی شەڕدا.
شەڕكردن و پەلاماری ئیران بەبێ ڕەزامەندی ڕوسیا زەحمەتە، كەتوانای ئێستای ڕوسیا لەكاتی یەكیتی سوڤیەتی جاران زیاترە لە ھەموو ڕوویەكەوە، دەبێت ئەمریكا كۆمەڵی سازش بكات بۆ ڕوسیا ئەوەش تێپەڕاندنی ئاسان نییە لە كونگیرس، ھەر چەندە من بڕوام وایە جۆرێك لەڕیككەوتن لە نێوان ئەمریكا و ڕوسیا ھەبوبَیت و ڕوسیا دەستبەرداری ئێران بووبێت بەرانبەر ئەوەی ئەمریكا دوور بكەویتەوە لەڤه‌نزویلابۆ نمونە، ئاخر چۆن دەبێت ئەو ھەموو توانا سەربازی و سیاسیی و ئیعلامییه به كاربێنی بو داكوكێكردن له سوریا كه چی لێدوانیكی كورتیشی نه‌بێت له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاو په‌لكێشكردنی هێز بۆ ناوچه‌كه ته‌نها هه‌ڵوێستی روسیا ئه‌وه بێت كه داوا بكات ئێران ناوه‌ڕۆكی ڕیككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، هه‌ر چه‌نده هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن هه‌موو ئه‌و كێشه و پرسانه گریدراون به‌یه‌كه‌وه له ڕوژهه‌ڵاتی ناوڕاست لە به‌ھاری عه‌ره‌بیه‌وه بۆ داعش، ئه‌فغانستان، سوریا‌و توركیا‌و ئێران، یه‌مه‌ن و وه‌لاتانی كه‌ندا و عێراق و لیبیا و سودان.
كەواتا لە ھەموو حاڵەتێكدا ئەمریكاو ڕوسیا بەردەوام دەبن لە گفتووگۆ كردن و سازیش ده‌كەن بۆ یەكتری و بە شداری شەڕی ھاوپیمانەكانیان ناكه‌ن . ڕوسیا كار دەكات بۆ ئەوەی ئێران كۆمەڵی ته‌نازولات بكات و گەر نەیەتە ژێربار ئەوا لەسەرەتاوە بەچەند گورزێكی كوشندەلیان ده‌دریت.
ئه‌مریكا به‌ئاشكرا ڕایگەیاند كە دیوار دروست دەكات به‌هه‌مان شێوه‌ی دیواری به‌رلین له نێوان ئێران و عێراق ماناكه‌یشی ئه‌وه‌ییه كه ده‌ستبه‌رداری عێراق نابن و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و ئاگه‌داری (عادل عبدولمهدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیانكردو. دواتر (عبدولمهد و عه‌بادی و مالیكی و حیكمه ) كوبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵویستیان كە زه‌حمەتە ڕێكبكەون چونكە دوو ئاراستەی جیاوازن كە ئَیستا بەشیعه‌ی ئیران و شیعه‌ی ئه‌مریكا ده‌ناسرێن و بڕوام وایە عێراق بۆ ئه‌مریكا یه‌كلا دبێته‌وه كەله سه‌نگەری ئێران نامێنێ.
لە كوتاییدا دەڵیم و دووپاتی دەكەمەوە كە دوو ئه‌گەر لەبەردەم ئێران‌دا ھەیە یان جێبەجێكردنی شەرتەكانی ئەمه‌ریكا یان خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگە ر و فشارە جۆراوجۆرەكانی ئەمریكا كە ئەنجامەكەی لەبەرژەوەندی ئێران‌دا نابێت.
