سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەزمی کوتلە و گروپبازی

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ ئادەم ئاودەل   
لە پێشتردا دەوترا یەکێتی گیرۆدەی باڵ باڵێن و گروپەکانیەتی ، نەیارانی ئەو حیزبە گەر لە پرسێکی سیاسیدا نەیانتوانیایە یەکێتی بکێشنە ژێر ھەیمەنەی خۆیان، لە رێگەی میدیا فەرمی و سێبەرەکانیانەوە ھەرایەکی گەورەی ئیعلامیان لەسەر ئەو حیزبە دروست دەکرد و حیزبەکەیان بە کوتلەبازی و نەبونی گوتارێکی سیاسی گشتگیر تۆمەتبار دەکرد . بەڵام لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا یەکێیتی بۆ یار و نەیار نیشانیدا کە لە ئێستادا لە ھەموو کات یەکگرتوو یەک دەنگترە ، بەتایبەت لە ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمار و نوێترینیشیان لە دیاریکردنی کاندیداکانی یەکێتی بۆ حکومەت و پێداگیرییان لەمەڕ پرسی کەرکوک. 
لەرابردوودا بەتایبەت دوای دورکەوتنەوەی مام جەلال لە ساحەی سیاسی ، یەکێتی تارادەیەک دووچاری کێشەی بێ مەرجەعی بویەوە ، بەڵام بەو واتایەنا نەتوانێ قەراری سیاسی گرینگ دەربکات ، تا دواجار بەھەوڵی بەشێک لە سەرکردەکانی حیزبەکە توانا یەکێتی لەو ئەزمەیە قوتار بکەن و لەسەر جەم پرسەکاندا یەکێتی یەک بریار دەربکات . گەر ئەو حیزبە بەھۆی دورکەوتنەوەی مام جەلالەوە توشی ئەم پەتایە ھاتبێ ، ئەوا حیزبەکانی تر لە وجودی کەسی یەکەمی حیزبەکەیان ئەو پەتایەیان گرتووە . پارتی ئەگەرچی مسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبە ساحەکەی چۆڵ نەکردووە و میدیاکانیشی وەک مەرجەع نیشانی دەدەن ، بەڵام لە وجودی سەرۆکی حیزبدا بێ مەرجەعی سەری لێشێواندووە ، لە ماوەی رابردوودا ھەر وەفدێکی بیانی گەر سەردانی ھەولێری کردبێت پێویستی کردووە چاوی بە ھەرسێ کەسی ناو پارتی بکەوێ . تا بۆچونێکی ھاوبەشی ئەو پارتە وەربگرێ . 
ھەر لە مەڕ ملاملانێکی ئەو حیزبەدا لە نوێترین سەرئیشەیدا، دیاریکردنی کاندیداکانی پارتی بۆ پۆستە وزارییەکان سەرۆک و سەرکردەکانی ئەو حیزبەی گیرۆدە کردووە ، بەجۆرێک دوای نۆ مانگ لە ھەڵبژاردن نەیانتوانیوە پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکان یەکلا بکەنەوە ، ئەمە جگە لەوەی تا دوا ساتی سوێندخواردنی وەزیرەکانیش وەزیری کارەبا و تەندروستی لە یارییەکی چر و پردا یەکلا کرانەوە .
مسرور بارزانی کە ئێستا سەرۆکی حکومەتە ، سورە لەسەر گۆرینی ئاشتی ھەوامی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و مەرجی ھەیە بۆ پێدانی ئەو پۆستە بە باڵی نێچیرڤان بارزانی ، ئەوان لە کاتێکدا ئامادەن ئەو پۆستە بدەنەوە ئاشتی ھەورامی کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم لای کاندیدێکی خۆیان بێت و بەمەرجی دانانی فرسەد سۆفی بە پارێزگاری ھەولێریش رازی بوون بە پێدانی وەزارەتی کارەبا بە نەواد ھادی . بەڵام ململانێی نێوان ئامۆزاکان و نەبونی متمانە لە نێوانیاندا رێککەوتنەکانی ئەو دوو ئامۆزایە ھەڵوەشانەوە . گروپی مسرور بارزانی دەیانویست پارێزگاری ھەولێر بۆ ئەوان بێت و وەزیری تەندروستیش د نزار عیسمەت بەرێوبەری ئێستای تەندروستی دھۆک بێت ، ئینجا وەزارەتی کارەبا بدەن بە نەوزاد ھادی و لە بری ئاشتی ھەورامیشی پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی وەرگرن . ھەر بۆیە دوای رێککنەکەوتن لەسەر ئەو لێکتێنەگەیشتنە ، وەزارەتی سامانە شروستەیەکان بە بەتاڵی مایەوە و لە بری نەوزاد ھادیش گروپەکەی مسرور بارزانی محمد کمالی بەرێوبەری کارەبای دھۆی وەک وەزیری کارەبا دیاریکرد و لە ژێر فشاری نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانیشدا ، تواندرا د سامان بەرزنجی لە بری د نزار وەک وەزیری تەندروستی دیاری بکەن . 
ئێستا باڵ باڵێن و گروپ گەرایی لەو حیزبەدا بە جۆرێکە ، نەک تەنھا پۆستە وزارییەکان ، بگرە بەرێوبەر و کاربەدەستی خوارەوەش کێشمە کێشمی توندیان لەسەرە ، لە ئێستادا زۆرینەی ئەوانەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا پۆستی جیاجیایان وەرگرتبوو ، لەلایەن مسرور بارزانییەوە دەگۆردرێن و کەسانی نزیک لە خۆی لەو پۆستانەدا دادەنێ ، لەوانە ( سەرۆکی دیوان ، وتەبێژی حکومەت ، بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون و چەندان پۆستی تر) 
لە بری ئەوەش نێچیرڤان بارزانیش بەھەمان شێوەی ئامۆزاکەی سەرجەم ئەوانەی پێشتر لە سەرۆکایەتی ھەرێم پۆستیان ھەبوو لایان ئەدات و کەسانی نزیک لە خۆی لەوێ دادەنێ . 

پەتایی نەبونی مەرجەع تەنھا حیزبە گەورەکانی نەگرتوەتەوە ، بگرە لە ئێستادا ھەریەک لە بزوتنەوەی گۆران و کۆمەلی ئیسلامیش بەو دەردەوە دەناڵێنن ، دوای چەندین کۆبونەوە ئینجا چڤاتی نیشتمانی و گشتی گۆران بریاریدا یەکلایکردنەوەی پۆستەکان بخاتە ئەستۆی رێکخەری گشتی حیزبەکە، کە ئەمەش دوای ململانێیەکی زۆر یەکلای کردنەوە .  جگە لەمانەش کۆمەلی ئیسلامیش وێرایی بونەی ئەمری حیزبەکە لە ساحەکە ، دوای نۆ مانگ نەیانتوانی خۆیان لە نێوان بەشدار لە حکمەت و ئۆپۆزسیۆن بون یەکلا بکەنەوە تا دواجار پارتی یەکلای کردنەوە کە نایانەوێ ئەوان لە حکومەت بەشداربن. نەوەی نوێش کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی وەک مانگەشەو دیارە.
رەنگە ئێستا یەکێتی وەک دەوترێ ( بەھەمو باڵانەشەوە) لە ھەمویان یەکگرتوتر و یەکدەنگتر بێ ، کە پێش ھەموو حیزبەکان کاندیداکانی یەکلای کردەوە و ھیچ پۆستێکیشی بە بەتاڵی جێ نەھێشت و لەمەڕ سێ پرسی ھەرێم و بەغدا و کەرکوکیش لەسەر قسەی خۆی سوربوو.

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی