داهاتی مانگی ئایاری نەوتی عێراق 300 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

Draw Media

2019-06-25 09:53:48



درەو میدیا: 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" بەپێی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە مانگی ئایاری 2019 (110)ملیۆن و (737)هەزارو (293) بەرمیل بەرمیل و بە بەهای لە (7) ملیارو (329) ملیۆن و (737) دۆلار، "تێكڕای نرخی بەرمیلیك نەوت بە (66.190)دۆلار فرۆشراوە"
ئاماژەی بەوەشداوە"بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی ئازار لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور گەیشتوەتە زیاتر لە (106)ملیۆن و (675)هەزارو (881) بەرمیل و لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیش بڕی ( 3 ) ملیۆن و ( 166 ) هەزارو ( 261 ) بەرمیل هەناردەكراوە، بەبڕی ( 209 ) ملیۆن و ( 175 ) هەزارو ( 253) دۆلاربووە. 
مانگی نیسانی رابردوو كۆی هەناردەی نەوتی عێراق (103)ملیۆن و (988)هەزارو (607) بەرمیل بەرمیل و بە بەهای لە (7) ملیارو (20) ملیۆن و (667) دۆلار، "تێكڕای نرخی بەرمیلیك نەوت بە (67.514)دۆلار فرۆشراوە"
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand