وەزیری نەوتی عێراق: دەستبە رادەستكردنی نەوتی هەرێم كرا
 
                2025-02-03 19:31:23
درەو:
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەستی پێکرد.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە:
🔹هەناوەكانمان دەستپێكردووەو نوسراومان ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ.
🔹وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێم وەربگرێت و راستەوخۆ لە رێگەی سۆمۆوە بیفرۆشێت.
🔹لەگەڵ توركیا كار دەكەین بۆ ئامادەكردنی هێڵی بۆری عێراق - توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیەوە.
🔹نابێت هەرێم رۆژانە لە (300) هەزار بەرمیل نەوت كەمتر رادەستبكات بۆ ئەوەی رەوانەی دەرەوەی بكەین لە رێگای بۆری عێراق - توركیا.
🔹لەسەر قەرزەكانی هەرێمی كوردستان رێككەوتن دەكرێت لە نێوان هەردوولادا
 
    
 
             
                                     
                                     
             
            .png) 
                     
                    .png) 
                     
                    .png) 
                    .png) 
                     
             
             
             
             
             
             
                                    .png) 
                                    
                                 
                                    
                                 
                                    
                                 
                                    
                                 
                                    
                                .png) 
                                    
                                