پەیوەندی نێوان سیاسییەكان لە نێوان هاوڕێیەتی و بەرژەوەندییدا

Draw Media

2018-07-30 21:04:02



(درەو میدیا):
ئایا دەكرێت گەورە سیاسییەكان ببنە هاوڕێ‌؟ زۆر قورسە ئەوە بە راستی بزانرێت، بە بۆنەی رۆژی جیهانی هاوڕێیەتی لە نێوان پیاواندان تیشكێك دەخەینە سەر هاوڕێیەتی نێوان سیاسییەكان و دیدارە دۆستانەكانی نێوانیان:

•    ئەم وێنەیە لە كۆبوونەوەی دووەمی لوتكەی عەرەبی ئەفەریقی ساڵی 2010 گیراوە، كە 60 سەركردەی عەرەب و ئەفریقی بەشداریان تێداكرد، لە پێشیانەوە حوسنی موبارەك، موعەمەر قەزافین زەینولعابدین بن عەلی، بۆ بەدیهێنانی یەك هەڵوێستی عەرەب و ئەفریقا، ناتوانرێت دیاری بكرێت كە ئایا هاوڕێیەتی ئەم فەرمانڕەوایانەی كۆكردبووەوە یان بەرژەوەندییەكان، بەڵام ئەوەی راستییە كە رێبازی دیكتاتۆریەت خاڵی هاوبەشی نێوانیان بوو.


•    هیڵمۆت كۆڵ راوێژكاری ئەڵمانیا و بیل كلینتۆن سەرۆكی ئەمریكا زۆر بە خۆشییەوە ساڵی 1998 لە ناو فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمریكادا لە رێگەیاندا بۆ فرانكفۆرت قسەدەكەن، ئایا وێنەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئێستای ئەمریكا هەمان دڵخۆشی پێوەدیارە؟ لە راستیدا نەخێر, چونكە هیڵمۆت و كلینتۆن بە پراكتیكی هاوڕێ‌ بوون.


•    هاوڕێیەتی راستەقینە لە ساتێكی پڕ بایەخدا دەردەكەوێت، لە كاتی پرسەی راوێژكاری پێشووی ئەڵمانیادا كە 16ی حوەزیرانی 2017 كۆچی دواییكرد، ئەو كات دەركەوت كە هاوڕێیەتی نێوان هیڵمۆت كۆڵ و بیل كلینتۆن زۆر راستەقینە بوو، كلینتۆن هەر تەنها لە ناشتنەكەیدا ئامادەنەبوو، بەڵكو زۆر غەمبار دەركەوت و لە راستیدا وەك لەم وێنەیەدا دەركەوێت ئەنگێلا مێركڵ هەوڵدەدات دڵنەوایی بداتەوە.


•    هیڵمۆت كۆڵ لەگەڵ چەندین سەركردە و فەرمانڕەوادا لە جیهاندا دۆستایەتی و هاوڕێیەتی هەبوو، بەناوبانگترین  هاوڕێیەتی سەرۆكاكانی جیهان لە نێوان كۆڵ و فرانسوا میتەراندا هەبوو كە لەم وێنەیەدا و لە ساڵیادی قوربانییەكانی هەردوو وڵات لە جەنگی جیهانی یەكەم و دووەمدا دەسیان خستوەتە ناو دەستی یەكتر.


•    دیدارێكی نێوان دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی وڵاتانی بێ‌ لایەن كە پەیوەندی بەهێزی هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا هەبوو: سەرۆك وەزیرانی هیندستان جەواهر لال نەهرۆ، سەرۆكی میسر جەمال عەبدولناسر، سەرۆكی یوگوۆسلاڤیا تیتۆ، كە كاریان كرد بۆ دیاریكردنی بنەمكانی بزوتنەوەكە كە رۆڵێكی بنەڕەتی بینی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا.


•    گێرهارد شرۆدەر، كە دوای كۆڵ بووە راوێژكاری ئەڵمانیا پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ چەندین سەركردەی بەهێز جیهاندا بونیادنا، شرۆدەر پێچەوانەی كۆڵ زیاتر مەیلی لەلای خۆرهەڵاتدا بوو، ئەو هاوڕێیەكی نزیكی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی ئێستای روسیایە و هەردوولا هاوبەشن لە شیكپۆشی و هەڵبژاردنی پۆشاكدا، ئەم وێنەیە لە هاوینەهەواری پوتن لەسەر دەریای رەش ساڵ 2004 گیراوە.

 

•    ئامانجی كۆبوونەوەكەیان بۆ چارەسەركردنی چەند پرسێكی وەك نزیكبوونەوەی روسیا و یەكێتی ئەوروپا بوون وێنەكە ئاستی نزیكی ئەو دوو سەرۆكە نیشاندەدات، كاتێك لە خۆرئاوابووندا بە كەناری دەریادا دەڕۆن، ئەوە ش كەشی پشوویەكی خێزانی خۆش نیشاندەدات و هەتا ئێستاش رەخنە لە شرۆدەر دەگیرێت بەهۆی ئەوەی ساڵی 2004 پوتنی بەوە وەسفكرد كە " كەسێكی دیموكراتییە و هیچ خەوشێك ناشیرینی ناكات".

 

•    وادەردەكەوێت كە ئەم ماچە تەنها هاوڕێیەتی دەرببڕێت، لە 5ی ئۆكتۆبەری 1970 هەریەك لە ئەریك هۆنیكەر سەرۆكی ئەڵمانیای خۆرهەڵات و لیۆنید بریژینێڤ سەرۆكی یەكێتی سۆڤیەت و پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیەت " ماچی هاوڕێیەتی " یان " ماچی برایەتی" دەگۆڕنەوە لە 30 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەڵمانیای خۆرهەڵاتدا.

 

•    هاوڕێتییەكی پێشبینی نەكراو پێش 20 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێكرد، كاتێك  بۆ یەكەمجار یەكەمین راوێَژكاری كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی كۆنراد ئەدیناوەر چاوی بە  سەرۆكی فەرەنسا شارڵ دیگۆل كەوت لە ساڵی 1958دا، ئەوەی مایەی سەرسوڕمان بوو كە پەیوەندییەكی دۆستانەی بەهێز لە نێوانیاندا دروست بوو، وێنەكە ساڵی 1962 لە شاری بۆن گیراوە كاتێك خەڵك لە پشتیانەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ئەوروپایەكی یەكگرتوو وەستاون.

 

•    ئەم كەسە  كێە كە باوەشی كردووە بە هۆرست زیهۆڤەر سەرۆك وەزیرانی باڤاریا ساڵی 2016؟ ئەمە سەرۆكی حكومەتی هەنگاریا ڤیكتۆر ئۆربانە، كە وادەردەكەوێت زۆر لە یەكەوە و زیاتر لە ئەنگێلا مێركڵ نزیكتر بن لە یەكەوە، بەڵام ئایا بە راستی ئەوان هاوڕێن؟

 

•    دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوانیاندایە، ئەوەش بەشێكی زۆر بۆ زاواكەی ترەمپ جارید كۆشنەر دەگەڕێتەوە، كە ترەمپ لە پرسەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتی پێ دەبەستێت، بە گوێرەی نیویۆرك تایمز نەتانیاهۆ هاوڕێیەكی نزیكی باوكی كۆشنەرە و كاتێك نەتانیاهۆ سەردانی هاوڕێكەی كرووە لە ژووری كۆشنەردا خەوتووە و كۆشنەر چووەتە نهۆی ژێرەوە.

 

•    " پیاوی موشەكە بچوكەكان" و " سەرۆكی ئەمریكی عەقڵ ناتەواو" لە كۆبوونەوەكەیاندا لە 12ی حوەزیرانی 2018 زۆر بەشان و باڵی یەكتردا هەوڵیاندا، كە پێش ئەوە كیم جۆن ئون و ترەمپ شەڕە قسەیەكی توند لە نێوانیاندا هەبوو, بەڵام لێدوانەكانی دواتریان تاڕادەیەك گونجانی پێوەدیاربوو، تاكە شتی هاوبەش لە نێوانیاندا : پێشبینیكردن بۆیان مەحاڵە و لەوانەشە بە شێوەیەكی چاوەڕوانەكراو هاوڕێیەتیان بەرەوپێش بچێت.

 

سەرچاوە: بەشی عەرەبی" DW"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand