Draw Media

زەوی لە ساڵی ڕابووردودا تارادەیەک هیچ کاربۆنێکی پوختی هەڵنەمژییوە

 زەوی لە ساڵی ڕابووردودا  تارادەیەک هیچ کاربۆنێکی پوختی هەڵنەمژییوە

2024-10-25 08:47:58


راپۆرتی: سان ساراڤان

زانست ئەوەی سەلماندووە کە بوونی بڕی پێویست لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن گرنگی خۆی هەیە بۆ هەموو زیندەوەران و ڕووەک و دارو دەرەخت و سەوزایی، چوونکە بەشێکی لەسی ئێمە لە کاربۆن پێک دێت و هەروەها سەوزایی و دارو درەختەکان ئەم گازە وەردەگرێت ولە بەرامبەردا ئۆکسجین دەداتەوە. بەلام گرفتەکە لەوەدایە کە کاتێک ئەم گازانە  زیادبکات ئەوا ناهەوسەنگی تەواو دروست دەکات کارەساتی ژینگەیی و تەندروستی دروست دەکات.

خاک دووەم گەورەترین کۆگای کاربۆنی چالاکە لەسەر زەوی دوای زەریاکان، زانست ئەوەشی سەلماندووە کە ئەرکی  خاک و ئاوی سەر زەمین بەشێکی گلدانەوەی بڕێکی زۆری کاربۆنە لە ناوەوەی خۆیدا. هەر بۆیە'' هەڵمژین و هەڵلوشینی کاربۆنی زەوی لە ڕێگەی دارستان و زەوییە شێدارو زۆنگ و  سەوزایی و خاکەوە زۆر  پێویستن  چونکە هۆکارن بۆ  هەڵمژینی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ناو بەرگەهەوا، ئەم پرۆسەیە وا دەکات  کە پلەی گەرمی هەسارەکە ڕێکخراو تر بێت و  کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا سووکتر بکات.''
لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە تاکو ئەمێستا هەموو چالاکیە مرۆکردەییەکان تایبەت بە  بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردیینەوە (نەوت، گاز و خەڵوز) و بەرهەمێیان و بەکارهێنانیان وای کردووە کە کاربۆن و گازەکانی تر بەرێژەیەک زیاد بکات کە خاک و زەریاو دەریاکانیش فریای هەڵمژینی ئەو بڕە گازانە بکەون،  بڕینی دارستانەکانی ئەمەزۆن بە ڕێژەی دە هێندەی یاریگاکان لە ڕۆژێکدا و خاوبوونەوەی ڕەوتی زەریاکان، نەمانی سەوازیی هۆکاری ترن لەو هۆکارانەی کە چی تر خاک و زەوی توانای هەڵمژینی بڕی پێویستیان نەماوە لە کاربۆن. لەم راپۆرتە سەرەتاییەدا  (https://arxiv.org/pdf/2407.12447)  دەریدەخات کە ساڵی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە کە  پیسکردن بووە لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی کاربۆنەوە بە ڕێژەی ٤١،٢ ملیار تۆن و هەروەها راپۆرتەکە دەردەخات کە ساڵی ڕابردوو  وەک گەرمترین ساڵ  تۆمارکراوە  و سەلمێنراوە کە زەوی نزیکەی هیچ کاربۆنێکی پاکی هەڵنەگرتووە و کۆگای نەکردووە.

بەهەمان شێوە زەریاکان وەک گەورەترین سەرچاوەی هەلمژینی کاربۆن لەسەر زەوی ماونەتەوە کە  لەسەدا ٩٠ی گەرمبوونی سووتەمەنی بەردینیان هەڵمژییوە لە دەیەکانی ڕابردوودا،  کە دەبێتە ئەم هۆکارەش وای کرددوە کە  زەریاکان وەک گەورەترین سەرچاوەی هەلمژینی کاربۆن لەسەر زەوی بمێننەوە کە  لەسەدا ٩٠ی گەرمبوونی سووتەمەنی بەردینی لە دەیەکانی ڕابردوودا هەڵمژووەو کۆگای کردبێت و بوونەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی خێرای پلەی گەرمی ڕووی دەریاکان.
لە دوایین ڕاپۆرتی دۆخی ئۆقیانوس Ocean State Report (OSR 8) لە کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا، دەریدەخات کە زەریاکانی جیهان لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەراورد بە دەیەکانی ڕابردوو گەرمبوونی خێرا و ترشبوون و شەپۆلی گەرمی دەریایی زیاتر و گەشەی قەوزەکان بەخۆیەوە دەبینێت.
هەربۆیە  توێژینەوەکان ئاماژەیان بە ئەوە کرددوە کە ئەم  فشارانە وای لە  زەریاکان کردووە هەلمژینیان بۆ کاربۆن لاواز بووبێت.
ڕەنگە،  هۆکارکی تریش هەبێت کە  لە ساڵی ڕابردوودا شکستهێنانی زەوی بۆ وەرگرتن و هەلمژینی کاربۆن بۆ ناو خاک  کە  هۆکارەکانی  ووشکەساڵیی و ئاگرکەوتنەوەی کێوییەکانەوە بێت، کە ئەمانەش  بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە دروست بوو بێت  و فشاری  خستبێتە سەر هەڵمژینی کاربۆنەکان لەلایەن خاک و سەرجاوە ئاوییەکانەوە.

یۆهان ڕۆکسترۆم، بەڕێوەبەری پەیمانگای پۆتسدام بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، لە مانگی ڕابردوودا لە چالاکییەکی “هەفتەی کەشوهەوا”دا لە نیویۆرک وتی: “ئێمە کەلێن و تەگەرەی گەورە  لە خۆڕاگری و شیلگیری سیستەمەکانی زەویدا دەبینین. ئێمە درزی گەورە لەسەر وشکانی دەبینین – ئیکۆسیستەمی زەمینی توانای هەڵگرتنی کاربۆن و وەرگرتنی کاربۆنیان لەدەست دەدات، زەریاکان نیشانەکانی ناسەقامگیری نیشان دەدەن”
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات کە گرفتی گەورە ئەوەیە داڕمان و شکستە خێراکانی هەلمژینی کاربۆن لەلایەن زەویەوە  وەک لایەنەکانی تری هۆکارەکانی گۆڕانی کەس و هەوا لەبەرچاو نەگیراوە.
.
پووچەلکردنەوەی زانیاری چەوت و چەواشە
ئەم زانیاریانەی سەرەوە پووچەلکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و زانیاری چەوت و چەواسەیەیە کە زۆر جار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکارهێنەران دەنگۆی دژ بە مەترسی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بڵاو دەکەنەوە کە گوایا ''  گەرمبوونی گۆی زەوی و دەنگۆی زیاد بوونی دووم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا هیچ شتێک نییە جگە لە ترساندنی خەڵک و سەرقاڵکردنیان'' هەروەها دەنگۆکان دەلێین '' دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازەکانی ئێستای بەرگە هەوا هیچ کاتێک مەترسی نەبووە بەلکو ڕووەکەکان پێویستیان بەم گازەیە''.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand