Draw Media

دەنگ و کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

دەنگ و کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

2024-10-23 10:01:40



راپۆرتی: درەو

🔻 لە ساڵی (1992)ەوە (6) خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (4) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (2) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، ئەنجامەکانیشی؛
🔹 خولی یەکەم نزیکەی (444 هەزار) دەنگ و (50) کورسی.
🔹 خولی دووەم لیستی هاوبەش و (40) کورسی.
🔹 خولی سێیەم لیستی هاوبەش و (30) کورسی.
🔹 خولی چوارەم نزیکەی (743 هەزار) دەنگ و (38) کورسی.
🔹 خولی پێنجەم زیاتر لە (688 هەزار) دەنگ و (45) کورسی.
🔹 لە خولی شەشەم بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی پتر لە (809 هەزار) دەنگ و (39) کوردسی دەباتەوە.

دەنگ و کورسییەکانی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (1992 - 2024)
لە ساڵی (1992)ەوە (6) خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (4) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (2) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، ئەنجامەکانیشی بەم جۆرە بووە؛
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2.    ( ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%).
4.    پارتی دیموکراتی کوردستان (443 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێنا.
-    دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (92 هەزارو 449) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (%26.6).
-    دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (152 هەزارو 143) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی ( 46%).
-    دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (168 هەزارو 983) دەنگ بوو بەرێژەی (85.5%).
-    دەنگی پارتی لە سنوری كەركوك (24 هەزارو 604) دەنگ بوو بەرێژەی (28%).
5.    لەم خولەی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی (50 بە 50) کوردسییەکانی پەرلەمانی کوردستانیان لە نێوان خۆیان دابەشکرد.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%).
4.    سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
5.    لەم خولەدا پارتی دیموکراتی کوردستان (40) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%).
4.    پارتی و یەكێتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
5.    لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی پارتی بۆ (30) کورسی دابەزی.
چوارەەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 978  هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.     پارتی دیموكراتی كوردستان (743 هەزارو 984) دەنگی بەدەستهێناو (38) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
6.    لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی پارتی بۆ (38) کورسی بەرزبوویەوە.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (60%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (688 هەزارو 70) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (37%).
6.    لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان جارێکی تر ژمارەی کورسییەکانی پارتی بەرزبوویەوەو گەیشتە (56) کورسی.

شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    بەپێی ئەنجامە بەراییەکان (2 ملیۆن و 87 هەزارو 972 ) كەس دەنگیانداوە بەرێژەی (72%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان چوار بازنە بەرێوە چوو.
5.    هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان (809 هەزارو 197) دەنگی بەدەستهێناوە، بەم ئەنجامەش (39) کورسی پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر دەکات، بەجۆرێک.
-    لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێر کە (345 هەزار و 822) دەنگی بەدەستهێناوە، (17) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای سلێمانی کە (57 هەزار و 832) دەنگی بەدەستهێناوە، (3) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای دهۆک کە (400 هەزار و 603) دەنگی بەدەستهێناوە، (18) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت.
-    لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەڵەبجە کە (4 هەزار و 940) دەنگی بەدەستهێناوە،  (1) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت.

بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتە وچارت و گرافیکی هاوپێچ؛


خشتە و چارت و گرافیک


سەرچاوەکان
•    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 20/10/2024.
•    محەمەد رەئوف، هەڵبژاردن لە کوردستان 1992 – 2021، توێژینەوەیەکی شیکاری – بەراوردکارییە، چاپی سێیەم، 2023.
•    دامەزراوەی میدیایی درەو، کلیلی هەڵبژاردنەکان 1992 – 2021 پێگەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، چاپی یەکەم 2023.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand